بانکی عێراقی بۆ بازرگانیی (TBI) بەشداری لە "هەژماری من" دەکات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بانکی عێراقی بۆ بازرگانیی (TBI) بەشداری لە "هەژماری من" دەکات

كوردیو 
 
وەزارەتی دارایی حكوومەتی كاربەرێكەری هەرێم ڕایدەگەیەنێت،"بانکی عێراقی بۆ بازرگانیی (TBI) بەشداری لە پڕۆژەی هەژماری من دەكات بۆ بە دیجیتاڵکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان".
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 8-5-2024 وەزارەتی دارایی حكوومەتی كاربەڕێكەری هەرێم بڵاویكردەوە،"نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی (هەژماری من) لەم هەفتەیەدا، چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ نوێنەرانی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی ئەنجامدا".
 
ئاماژە بەوەش دراوە،"لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ لەبارەی میکانیزم و پێداویستییەکانی کردنەوەی هەژمارەکان و پرۆسەی دروستکردنی کارت و بڵاوکردنەوەی ئامێرەکانی ATM لە سەرانسەری هەرێمدا کرا".
 
باس لەوەش كراوە،"بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) هاوتا لەگەڵ شەش بانکی دیکەی پێشەنگی عێراق، بژاردەیەکی فراوانتری بەرهەم و خزمەتگوزاریی بانکی بە هاووڵاتییان دەبەخشێت، ئەمەش هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ مووچەخۆرانی کەرتی گشتی لە هەرێمی کوردستان و کەرتی دارایی عێراق".
 

 

هه‌واڵی گرنگ