تەندروستی غه‌ززه رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه 34 هه‌زار و 844 كه‌س شەهید كراون و 78 هه‌زار و 404 كه‌سیش برینداربوون.
ئەشرەف قودرە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئه‌مڕۆ چوارشەممە 8ی ئایاری 2024 نوێترین ئاماری جه‌نگه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، له 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023وه تائێستا ئیسرائیلی داگیركەر به به‌رده‌وامی بۆردومانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون و ژێرخانی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات و تائێستا 34 هه‌زار و 844 كه‌س شەهیدكراون.
ئەوەشی خستەڕوو، ئیسرائیلی داگیركەر لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 7 كۆمەڵكوژی دیكەی ئەنجامدا لە ئاكامدا 55 كەسی دیكە شەهیدكران لە غەززە.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه كه له رێگه‌ی ئاسمانی، وشكانی و هێرشی زه‌مینییه‌وه ئه‌نجامی ده‌دات 78 هه‌زار و 404 كه‌س برینداربون.