بریكارى پێشوترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق هه‌واڵى ناخۆشى بۆ موچه‌خۆرانى هه‌رێم پێیه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌نێوان پڕۆژه‌ى هه‌ژمارى من‌و سیستمى به‌بانكیكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كێشه‌ى گه‌وره هه‌یه‌و تائێستا چاره‌سه‌رنه‌كراوه،
ئەمرۆ چوار شەممە 8_ی ئایار_ی 2024 د. فازڵ نه‌بى بریكارى پێشوترى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى عێراق له‌میانى به‌رنامه‌یه‌كى تە ئاشكرایكرد، تائێستا هیچ ڕێكه‌وتنێك له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا نه‌كراوه له‌باره‌ى چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشانه‌ى له‌نێوانیاندا هه‌بوه.
فازڵ نه‌بى له‌ڕێگه‌ى مۆبایله‌كه‌و به‌كورته نامه داواى له‌وه‌زاره‌تى دارایی عێراق كرد زانیاریی پێبده‌ن ئاخۆ ئه‌مڕۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌وانه ده‌كرێت یان نا، له‌وه‌ڵامدا وه‌كو خۆى ئاماژه‌ى پێدا، "وه‌زاره‌تى دارایی پێیانڕاگه‌یاندوم هیچ واده‌یه‌كیش دیارنییه بۆ ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران".
ئاماژەی بەوەش كرد، "ئه‌وه زۆر جێگه‌ى نیگه‌رانیه كه هه‌موو كێشه‌كان سه‌رو گوێى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌گرێته‌وه، له‌كاتێكدا پێویستبوو له‌سه‌ر هه‌ولێرو به‌غداش، له‌به‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌رمییان بنواندایه‌و ڕێگه نه‌ده‌ن له‌وه زیاتر موچه دوابخه‌ن".
هەروەها ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، خودى وه‌زاره‌تى دارایی‌و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقیش فشارێكى زۆریان له‌سه‌ر بوه بۆ ئه‌وه‌ى موچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ڕه‌وانه نه‌كه‌ن، هه‌تا ئه‌وكاته‌ى داهاتى نانه‌وتى هه‌رێم ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت‌و هاوكات به‌شێكى دیكه‌ى فشاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه هه‌تا موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌بانكى نه‌كرێت، پاره ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم نه‌كرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، تا ئه‌م ساته‌و به‌هۆى فشاره‌كانى سه‌ریانه‌وه، وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ڕه‌زامه‌ند نییه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ موچه‌ى مانگى چوارى فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه بكات.