جێگری یەکەمی بەڕێوەبەری گشتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بەشێک لە وڵاتان کاردەکەن بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستنیان بە دۆلاری ئەمریکی.
گیتا گۆپینات جێگری یەکەمی بەڕێوەبەری گشتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، دوای چەند ساڵێک لە قەیران بەهۆی کۆرۆنا و ململانێکانی ئۆکرانیا، وڵاتان پێداچوونەوە بە هاوبەشییە بازرگانییەکانیان دەکەن لەسەر بنەمای رەچاوکردنی ئابووری و ئاسایشی نیشتمانی بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستنیان بە دۆلار.
لە ماوەی ڕابردوودا عێراق یەکێک بوە لەو وڵاتانەی چەندین رێوشوێنی گرتەبەر بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە دۆلار بە تایبەت لە مامەڵە بازرگانیەکانی لەگەڵ وڵاتانی دیکە.