پێشبینی دەكرێت ئەنجومەنی نوێنەران وەرزی یاسادانان درێژبكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێشبینی دەكرێت ئەنجومەنی نوێنەران وەرزی یاسادانان درێژبكاتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەچاوەڕوانیدایەو بەنیازە وەرزی یاسادانانی درێژبكاتەوە لەدانیشتی ئەمڕۆیدا.

رۆژنامەی (الصباح) بڵاویكردەوە، پێشبینی دەكرێت ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا وەرزی یاسادانان بۆ ماوەی مانگێك درێژبكاتەوە و ئومێد هەیە حكومەت بەمنزیكانە خشتەكانی بودجە رەوانە بكات.

ڕۆژنامەكە ڕایگەیاندوە، هاوكات كارئاسانیش دەكات بۆ دیاریكردنی دانیشتنێك لە هەفتەی داهاتوودا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ‌ بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

یاسر حسەینی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: تا ئەم ساتە هیچ رێككەوتنێك نەكراوە لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام داواكاری مۆڵەتی یەك هەفتە هەیە بۆ یەكلایكردنەوەی ئەو پرسە هیوادارین هەفتەی داهاتوو پرسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران یەكلابكرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەرزی یاسادانان درێژدەكرێتەوە ئەگەر خشتەكانی بودجە بگەن كە بڕیارە بەمزوانە بگات، رەنگە حكومەت ئاماژە بنێرێت بە ناردنی بۆ ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران وەرزی یاسادانان درێژبكاتەوە.

ئەوەشیخستەڕوو، رێككەوتن لەسەر ئەوە كراوە لەكاتی درێژكردنەوەی دانیشتنەكاندا سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرێت، دانیشتنەكەش گەڕی دووەم دەبێت و درێژەدان دەبێت بە گەڕی پێشوی دانیشتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

لای خۆیەوە عەقیل فەتلاوی وتەبێژی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا باسی لەوەشكردوە، سوننەكان خۆیان یەكلانەكردووەتەوە ئەوەش وایكردووە چوارچێوەی هەماهەنگی دەستوەردان بكات پێشیوایە چاوەڕوانكردنی سوننەكان بۆ ئەوەی بگەنە سازان هیچ سودێكی نیە.

ووتیشی: پێكهاتەی شیعە مەبەستیەتی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران یەكلابكاتەوە كۆمەڵێك پێشنازیشی بۆ چارسەركردنی ئەو قەیرانە خستووەتەڕوو بەڵام ئەنجامی نەبووە.

 

هه‌واڵی گرنگ