کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیەندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیەندرا

دوای ئەو شەپۆلی بارانبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، کەشناسی ڕایگەیاند، پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە بارەی کەش و هەوا ڕۆژانی ئایندەوە ڕایگەیاند: ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، خێراى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێریکدا.

ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ ، هاوکات سبەینێ هەینی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لەشارەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

هەولێر : 28

سلێمانی: 25

دهۆک : 28

زاخۆ : 29

هەڵەبجە : 28

کەرکووک: 31

سۆران : 25

حاجی ئۆمەران: 14

گەرمیان : 32

 

هه‌واڵی گرنگ