حووسییەکان ڕایانگەیاند کە بە ئاراستەکردنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، سێ کەشتی ئیسرائیلیان لە کەنداوی عەدەن و زەریای ھیندی کردووەتە ئامانج.
یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازیی حووسییەکان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە چەکدارەکانیان بە ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕکەوان، کەشتییەکانی (MSC Diego) و (MSC Guinea)ی ئیسرائیلیان لە کەنداوی عەدەن کردووەتە ئامانج.
ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە کە چەکدارەکانیان بە ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەک، کەشتی (MSC Vitoria)ی ئیسرائیلیان لە زەریای ھیندی کردووەتە ئامانج.
باسی لەوەشکردووە کە ھێرشەکان، بە وردی ئامانجەکانیان پێکاوە.
تا ئێستا ئیسرائیل، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.