لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند، بەشێک لە یەکێتی بە تایبەت قوباد تاڵەبانی لەگەڵ پارتی ڕێککەوتنی کردووە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی ئایاری ساڵی 2024 لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند، لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن بەشێک لە یەکێتی بە تایبەت قوباد تاڵەبانی و پارتی ڕێككەوتوون
ئاماژەی بەوەشكرد، یان ئەوەیە بافڵ تاڵەبانی ئاگاداری ئەو ڕێککەوتنە نییە، کە ئەوە عەیبەیەکی گەورەیە ئەگەر ئاگادار نەبێت، ئەگەر ئاگاداریش بێت و خەڵکیان چەواشەکرد بێت عەیبەیەکی گەورەیە
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هێز و لایەنانەی تائێستا نهچونهته ژێر ركێفی پارتی و یهكێتی كاتی ئهوهیه بێن لهژێر چهترێكدا كۆببنهوه و روبهڕوی ئهم زوڵم و نادادپهروهرییه ببینهوه