محەمەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی بەهۆی پێدانی زانیاری و داتای هەڵە بە بەغدا لەبارەی داهاتی ناوخۆ لە پۆستەكەی دوورخرایەوە
سەرچاوەیەك رایگەیاند، محەمەد عەبدولقادر له پۆستی بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی دوورخراوهیهوه و له شوێنهكهی کۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەری گەنجینەی دهۆک، دەستبەکاربووە
بەگوێرەی زانیارییەکان، محەمەد عەبدولقادر، بەهۆی پێدانی داتا و زانیاری هەڵە بە حكومەتی فیدڕاڵی لەبارەی داهاتی ماوخۆ لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە دوو ڕۆژ پێش ئێستا بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانیەکانیش بەهەمان هۆکار لەپۆستەکەی دوورخرایەوە