كوردیو
پڕۆژەیاسایەک بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق پێشکەشی پەرلەمان کرا.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری دووەم بۆ یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکات و بەگوێرەی هەموارەکە تەمەنی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بۆ شەش مانگ درێژ دەکاتەوە.
کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە،"ئامانج لە هەموارەکە ئەوەیە گەرەنتی یاسایی بکرێت کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بتوانێت سەرپەرشتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات".