موباره‌ك بۆ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی: ئەگەر بەكرێگیراو و خیانەتكارەكەی 16ی ئۆكتۆبەر نین، وه‌ڵامی ئه‌وپرسیاره‌ بده‌نه‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

موباره‌ك بۆ بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی: ئەگەر بەكرێگیراو و خیانەتكارەكەی 16ی ئۆكتۆبەر نین، وه‌ڵامی ئه‌وپرسیاره‌ بده‌نه‌وه‌


به‌رپرسێكی سه‌ربازی گۆڕان هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و پرسیاری ئه‌وه‌یان لێ ده‌كات: ئایە ئەگەر ئێوە بەكرێ گیراو و خیانەت كارەكەی ١٦ی ئۆكتۆبەر نین و ئێوە ڕێگاتان بۆ حەشدی شەعبی نەكردۆتەوە بۆ ناو كەركوك، چۆن حكومەتی عێراق ڕێگا بە هێزی ئێوە ئەدات بچنە كەركوك؟ یان خۆتان بەچی ڕویەكەوە ئەچنە كەركوك و لەگەڵ ئەو هێزانەدا تێكەڵ ئەبن كە كەركوكیان لەدەست هێزی پێشمەرگە دەرهێنا؟ .

به‌ناونیشانی (بنەماڵەی تاڵەبانی و سێ ڕویی) عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك كه‌ به‌رپرسێكی سه‌ربازیه‌ له‌چه‌مچه‌ماڵ و باژێروانی گۆڕانیشه‌ له‌و شاره‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و ده‌ڵێت: لە لایەك داوای پێكهێنانی لیژنە دەكەن بۆ ئاشكرا كردنی ئەوانەی خیانەتیان كرد و كەركوكیان ڕادەستی حەشدی شەعبی كرد. 

ده‌شڵێت: لە لایەكی تر هێز دەنێرنە كەركوك بۆ هاوكاری هێزە عێراقیەكان و كپكردنی ئەو گروپە كوردیانەی كە حكومەتی عێراق ترسی هەیە لە نەورۆزدا چالاكی ئەنجام بدەن و لە لایەكی تر بە كوردەكانی كەركوك دەڵێن هاتوین بۆ پارێزگاری لە ئێوە .

كوێخا موباره‌ك ده‌ڵێت: لێرەدا پرسیار ئەوەیە:

- ئایە ئەگەر ئێوە بەكرێ گیراو و خیانەت كارەكەی ١٦ی ئۆكتۆبەر نین و ئێوە ڕێگاتان بۆ حەشدی شەعبی نەكردۆتەوە بۆ ناو كەركوك، چۆن حكومەتی عێراق ڕێگا بە هێزی ئێوە ئەدات بچنە كەركوك؟ یان خۆتان بەچی ڕویەكەوە ئەچنە كەركوك و لەگەڵ ئەو هێزانەدا تێكەڵ ئەبن كە كەركوكیان لەدەست هێزی پێشمەرگە دەرهێنا؟ .

- ئایە ئەگەر ئێوە چونەتە كەركوك بۆ پارێزگاری لە كوردەكانی ئەوێ، ئەی بۆ نەتانتوانی پارێزگاری لە پەیكەری خودی تاڵەبانی بكەن لە كەركوك؟ .

نوسیویه‌تیشی: ڕاستی ڕوداواكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر ئەوەیە كە پارتی هەڵەیەكی سیاسی گەورەی كرد و تێیدا توشی شكست بو، بەڵام یەكێتی و بەتایبەتی بنەماڵەی تاڵەبانی بەشدار بون لە هەمان هەڵە و شكستدا و لەگەڵ ئەوەشدا گەورەترین خیانەتیان لە كورد و كەركوك كرد، بۆیە نابێت هیچ تاكێكی كورد و هیچ كەركوكیەك ئەم خیانەتەی بیر بچێت و ئەبێت بە جدی كار بكرێت بۆ سزادانی ئەم بنەماڵە خائین و خۆ فرۆش و كورد فرۆشە كە داهێنەری جاشایەتین لە كوردستانی باشوردا .

م-ع-كانی

 

 

هه‌واڵی گرنگ