رۆژنامه‌نوسانی شاری هه‌ولێر به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كان مۆبایله‌كانیان لێ ده‌ستێندرێت و له ئاسایش ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێن، هه‌ڵمه‌تێكی هاژتاگیان راگه‌یاندووه به‌ناوی "حكومه‌ت مۆبایله‌كانمان بده‌وه" .
رۆژنامه‌نوسانی شاری هه‌ولێر له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی خۆپیشاندانه‌كانی شاری هه‌ولێر روبه‌رووی لێدان و سوكایه‌تی و گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاربونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به پارتی له‌هه‌ولێر .
له‌به‌رانبه‌ر كاری رۆژنامه‌وانیشیان هێزه ئه‌منیه‌كانی هه‌ولێر جگه له‌لێدان و گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان مۆبایله‌كانیان لێ ده‌ستێنن و تا ئێستاش مۆبایلی چه‌ند رۆژنامه‌نوسێك بێ سه‌روشوێنه .
رۆژنامه‌نوسانیش په‌یامێك ئاراسته‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مۆبایله‌كانیان نه‌فه‌وتێنن و پێیان بده‌نه‌وه .
م-ع-كانی