یونامی نیگەرانی خۆی دەربارەی ئەو ڕاپۆرتانە دەردەبڕێت کە باس لە بەکارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران لە هەرێمی کوردستان دەکات لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە.
لهراگهیهندراوێكی یونامی ئهوههاتووه: مافی خۆپیشاندانی ئاشتییانە بنەمایەکی گرنگی مافەکانی مرۆڤە و بەردی بناغەی دیموکراسییە. یەکێکە لەو ڕێگا گرنگانەی کە لەبەردەم هاوڵاتییانە بۆ دەربڕینی بیروڕای خۆیان. لەبەرئەوە، دەسەڵاتەکان بەرپرسیارن لەوەی کە ڕێز لەو مافە بگرن و بیپارێزن. هەروەها دەبێ هاوڵاتییان ڕێگەیان پێبدرێت پیادەی ئەو مافەیان بکەن لە کەشوهەوایەکی ئارام و سەربەرزانەدا بە ڕێزگرتن لە یاسا و پاراستنی ئارامی.
ئاماژهبهوهش كراوه: هاوڵاتییانیش بەهەمان شێوە بەرپرسیارن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئەو مافەیان بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە و لە چوارچێوەی یاسادا پیادەدەکەن بە خۆبەدوورگرتن لە توندوتیژی و تێکشکاندنی موڵکی گشتی و تایبەت.
یونامی دەستخۆشی لە ڕاگەیاندراوەکەی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان دەکات بەوەی کە لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکارییانە دەکات.
م-ع-كانی