نرخی كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی ئازار ئاشكراكرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی ئازار ئاشكراكرا

 

نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە مانگی ئازار بەرانبەر بە (٣٦) دینار دەبێت، خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكانیش لە سنوری پارێزگای سلێمانی وەك مانگی رابردوو بەردەوام دەبێت .

لەراگەیەندراوێكدا سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئەوەی خستۆتەڕوو "نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بە ٣٦ دینارە، موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان ١٥٠ بۆ ١٧٠ كاتژمێر كاریان كردوە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لە نێوان ٥ بۆ ٦ هەزار دینار دەبێت، بۆیە نرخی ئەمپێرێك لە گەرەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە".

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی دەشڵێت: "رۆژانە لە كاتژمێر ٢ و ٣٠ خولەكی پاشنیوەڕۆ كار بە مۆلیدەكان دەكرێت و كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن، بەیانیانیش رۆژانە ٧ بۆ ٨ كاتژمێر و ٣٠ خولەك، ئەگەر كارەبای نیشتمانی نەبوو كاردەكەن، جگە لە رۆژانی هەینی و شەممە كە لەبری بەیانیان، نیوەڕوان كاتژمێر یەك كارەبا دەدەن".

وتویەتیشی: "پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی ١٥ خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە".

لەكۆتاییشدا دەڵێت: سەبارەت بە نرخی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوونی سیتیەكان، نرخی كیلۆواتێك بە (١٨٣) دینار دیاریكراوە بەڵام ئەگەر سیتیەكان وێستگەكانیان ١١ كەیڤی بوو ئەوا ٥ دینار و وێستگەكەی ٣٣ كەیڤی بوو ١٠ دیناری بۆ زیاد دەكرێت.

م-ع-كانی

 

هه‌واڵی گرنگ