لەناوچەی پیشەسازی کەلار کرێکارێک دەبێت بەژێر ئۆتۆمبێلێکەوە و گیان لەدەست دەدات و پۆلیسیش دهڵێت: لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێڵەکە بەندکراوە.
ڕائیدی مافپەروەر، علی جەماڵ قدووری، ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئاشكرای كرد: نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەمە لەناوچەی پیشەسازی کەلار ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دەکەوێت بەسەرکرێکارێکدا بەناوی ( ڕێباز احمد محمد ) لەدایکبووی 1999دانیشتووی کەلار شەهیدان و دەست بەجێ گیان لەدەست دەدات .
لهراگهیهندراوێكدا ناوبراو دهشڵێت: بەوتەی شایەت حاڵەکات لەکاتێکدا ناوبراو ویستوویەتی تایەی ئۆتۆمبێەکە بگۆڕێت لەوکاتەدا ئۆتۆمبێلەکە کەوتوە بەسەریداو گیانی لەدەست داوە.
ئاماژهی بهوهش كردووه: لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێڵەکە بەندکراوە.
م-ع-كانی