سه‌باره‌ت به بڕه پاره‌ی تێچووی سه‌فه‌ری حه‌جی ئه‌مساڵ 2018 به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى حه‌ج و عومره رونكردنه‌وه ده‌دات .
به‌پێی رونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى حه‌ج و عومره چه‌ند خاڵێك خراوه‌ته‌ڕوو كه بریتین له:
1. تێچووی سه‌فه‌ری حه‌ج ساڵانه له‌لا‌یه‌ن ده‌سته‌ى باڵاى حه‌جى عێراقه‌وه دیارى ده‌كرێت و بۆ هه‌موو پارێزگاكانى عێراق وه‌كو یه‌كه، واته دیاریكردنى تێچووی سه‌فه‌ری حه‌ج په‌یوه‌ندى به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه.
2. ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ئه‌مساڵ دیاریكراوه جیاوازیه‌كى كه‌مى له‌گه‌ڵ پارساڵ هه‌یه، چونكه ئه‌مساڵ نرخى دۆلار له‌چاو ساڵى پار زۆرتر دابه‌زیووه.
3. حكومه‌تى عه‌ره‌بستانى سعودی چه‌ندین جۆر باج و رسوماتی زیاد كردووه كه له ساڵانى پێشوو نه‌بووه، ئه‌مه‌ش كرێی باڵاخانه و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی حاجیان له چاو ساڵانى پێشتر گرانتر كردووه.
4. شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى حاجیانى هه‌رێم له‌به‌رچاو گیراوه و نزیكتره له‌حه‌ره‌مى پیرۆز.
5. ئه‌م بڕه پاره‌یه دیاریكراوه وێراى هاتوچۆ و شوێنى حه‌وانه‌وه و نان خواردن بۆ دوو ژه‌م و بیمه‌ى ته‌ندروستیش ده‌گرێته‌وه تا‌كو گه‌ڕانه‌وه‌ى حاجیان.
6. هه‌موو حاجیانى به‌رێز دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌وپه‌ڕى توناوه له‌خزمه‌ت هاوڵایانى خۆمان ده‌بین، تا وه‌ك ساڵانى رابڕدوو جوانترین خزمه‌ت پێشكه‌ش به حاجیانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ین.
م-ع-كانی