لەسەر پێك نەهێنانی ئەنجومەی پارێزگای هەڵەبجە كوردیو زانیاری نوێ ئاشكرا دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر پێك نەهێنانی ئەنجومەی پارێزگای هەڵەبجە كوردیو زانیاری نوێ ئاشكرا دەكات

 

كوردیو ـ هەڵەبجە ـ حەیدەر حەمەصاڵح

پاش چەندین دانیشتی یەك لەدوای یەكی لایەنە سیاسیەكانی پارێزگای هەڵەبجە بۆپێك هێنانی ئەنجومەنی خۆجێیی شارەكە هەموو هەوڵەكانی شكستی هێناو ئەندامێكی پێشنیاركراویش بۆ ئەنجومەنە نوێترین زانیاری دەخاتە ڕوو ڕایدەگەیەنێت زانیاریمان لایە لایەنی دەسەڵات لەدانیشتی خۆیاندا وتویانە هەموو شارمان بەدەستە چ مەجبورین برابەش بۆخۆمان پێك بێنین .

سەلام كەریم، ئەندامی پێشنیاركراو بۆ ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە لە فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامیی سەبارەت بە هەنگاوەكانی بەكوێ گەشتنی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە لە لێدوانێكیدا بۆ كوردیو ڕایگەیاند : دوای چەندین دانیشتن حیزبەكان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە ئەبێت ئەنجومەنێك بۆ پارێزگای هەڵەبجە پێك بهێنرێت ،بەپێی ئەو زانیاریانەی كەلەلای ئێمەیە حیزبی دەسەڵات لیرە هەر لەسەرەتای دانیشتنەكانەوە ڕێكەوتون و دانیشتن كراوە كەبە هیچ شێوەیەك نابێت ئەو ئەنجومەنە پێك بێت ،نەئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی كە هەیە بدرێت بەلایەنەكان بۆ ئەوەی هەموی لە ژێر دەستەلاتی خۆیاندا بێت و هەموو جومگەكانی دەسەڵات لای خۆیان بمێنێتەوە .

ڕاشگەیاند: زانیاری ئەوەمان لایە كە لەلایەن دەسەڵات وتراوە ئێمە هەموو شارمان بەدەستە چ مەجبورین برابەش بۆخۆمان پێك بێنین دواتریش ئەوە بو جێگری سەرۆكی حكومەت لەسەردانەكەیدا بۆ هەڵەبجە پەیامێكی ڕونی دا كەلەبەر ئەوەی لە هەڵەبجە هەڵبژاردن نەكراوە ئەنجومەنەكە پێك نایەت تاوەكو هەڵبژاردنێكی تر،بۆیە هەردوو لایەنی دەسەڵات هۆكاری پێك نەهێنانی ئەنجومەی پارێزگای هەڵەبجەن و هەردوكیان تاوانبارن .

م-ع-كانی 

 

هه‌واڵی گرنگ