محمد سه‌ڵاح ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێیی میسری و یاریزانی پێشووی یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی و ئێستای لیڤه‌رپولی ئینگلیزی خۆشه‌ویستیه‌كی بێوێنه‌ی له جیهانی تۆپی پێ كۆكردۆته‌وه‌و ئاسته‌به‌رزه‌كه‌ی بوه‌ته هۆی سه‌ربه‌رزی و شكۆ بۆ میسریه‌كان ، به‌ڵام له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته به‌دبه‌ختی رو له سیسی ده‌كات و به‌هۆی محمد سه‌ڵاحه‌وه سیسی تووشی شه‌رمه‌زاریه‌كیتر ده‌بێته‌وه .
سیسی كوده‌تاچی یه‌كێكیه له‌و سه‌رۆكه كوده‌تاچیانه‌ی كه زۆرترین شه‌رمه‌زاری و ئابڕوچونی سیاسی و دیبلۆماسی و پرۆتۆكۆڵیه‌كانی تووش ده‌بێت و ئه‌مجاره‌یان یاریزانێكی وڵاته‌كه‌ی ده‌بێته هۆی شه‌رمه‌زاركردنی .
له‌هه‌ڵبژاردنی سەرۆکایەتی میسر محمد سه‌ڵاح له‌كۆی ده‌نگده‌رانی وڵاته‌كه‌ی زیاتر له یەک ملیۆن دەنگی هێناوە ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه عەبدولفەتاح سیسی و مو‌سا موستەفا موسای سەرۆکی پارتی ئەلغەد كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی بوون، واتا محمد سه‌ڵاح كاندیدیش نه‌بووه .
له‌جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی میسر به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو و سوپڕایز هاوڵاتیانی میسر ده‌نگیان به محمد سه‌ڵاح داوه‌و ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانیش زیاتر له یه‌ك ملیۆن ده‌نگ بووه .
م-ع-كانی