كوردی‌و - محمد عمر كانی
وێنه‌ی ماچكردنی سه‌ری پۆلیسێكی هه‌ولێر له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كی خۆپیشانده‌ره‌وه له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا بڵاوبۆوه‌و قسه‌ی جیاوازی له‌سه‌ر كرا، كوردیوش نهێنی ئه‌و ماچكردنه ئاشكرا ده‌كات كه ئه‌و مامۆستایه‌ی سه‌ری پۆلیسه‌كان ماچ ده‌كات سێ له‌و پۆلیسانه قوتابی خۆی بوونه .
به‌پێی زانیاریه‌كانی كوردی‌و له‌رۆژانی خۆپیشاندانی هه‌ولێر له "دژی سیسته‌می نادادپه‌روه‌ری و سته‌می پاشه‌كه‌وتی دروستكراو و سه‌پێندراوی مووچه" به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن مامۆستایان و ته‌ندروستكارانه‌وه به‌هۆی توندوتیژیه‌وه ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار‌و هه‌ڵكوتان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی هه‌ولێر بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌نێو خۆپیشانده‌رانیش یه‌كێك ده‌به‌یه‌كی ئاو هه‌ڵده‌دات و به‌ر سه‌ری ئه‌و پۆلیسه ده‌كه‌وێت .
له‌به‌رانبه‌ریشدا مامۆستا حه‌یده‌ر محمد، یه‌كێك له‌مامۆستایانی سه‌رپه‌رشتیاری خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ولێر سه‌ری ئه‌و پۆلیسه ماچ ده‌كات و داوای لێ بوردنی لێ ده‌كات و پێی ده‌ڵێت: ئێمه بۆ داواكاری و مافه‌كانی خۆمان هاتوین نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئازاری ئێوه بده‌ین .
مامۆستا سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌ولێر له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی ده‌ڵێت: چۆن لەپۆلەکان وانەی پەروەردەیی دەڵێینەوە، ئەوهاش لەسەر شەقام خەریکی بڵاوکردنەوەی پەیامی پەروەردەیی بووین .
ده‌شڵێت: گووتم ئێمە بۆ مافی خۆمان هاتووین، ئێمە نەهاتووین شەڕ لەگەڵ پۆلیس بکەین ، ئێستا لەو پۆلیسانە بپرسن زۆربەیان قوتابی منن ، سێ دانەیان گووتیان بەڵێ ئێمە قوتابی تۆ بووین ، بۆیە سەری یەکەبەیەکەیانم ماچ کرد .
م-ع-كانی