كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندرا

 

دوای ئەوەی رۆژی دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق خرایە 14ی نیسان، رۆژی شەممەی رابردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان داوای لە کۆمیسیۆن کرد بەهۆی ئەوەی 14ی نیسان یادی ئەنفالە بانگەشە لەو رۆژە دەستپێنەکات ، كۆمسیۆن باڵا رۆژی 15ی مانگی نیسانی بۆ  بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاند.

لە نووسراوێکدا بۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتوو رایگەیاندبوو: "داوادەکەین 14ی نیسانی 2018 رۆژی دەستپێکردنی کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن نەبێت، چونکە ئەو رۆژە لەلای کورد رۆژێکی کارەساتبارە و یادی ئەنفالە بەدەستی رژێمی بەعس، دەکرێت کاتی بانگەشە رۆژێک یان دوو رۆژ دوابخرێت و نەکەوێتە 14ی نیسانەوە".

له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رزگار حاجی حه‌مه‌، جێگری سه‌رۆكی كۆمسینۆی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: رۆژی 15ی مانگی نیسان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست پێ ده‌كات .

 

م--ع-كانی

 
 

 

هه‌واڵی گرنگ