سهرۆكی فراكسیۆنی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان زیادكردنی خاڵێك لهسهر پهسهندكردنی پڕۆژەیاسای خانەنشینی و دەرماڵەو موچەو بەخشینەکان ئاشكرا دهكات كه لهبهرژهوهندی فهرمانبهرانه و پەرلەمانی کوردستانیش ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی نائاسایی لهسهر ئهم پرۆژهیه .
بەھزاد دەروێش، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشكرای دهكات: ھەرچەندە تائێستا بەڕەسمی وادەی کۆبووەنەوە نائاساییەکەی پەرلەمانی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای خانەنشینی و دەرماڵەو موچەو بەخشینەکان دیارینەکراوە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت لەم هەفتەیەدا ئەنجامبدرێت.
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكگرتووی ئیسلامی دهشڵێت: "ھەرچەندە بابەتی سەرەکی بۆ تاوتوێکردن بریتییە لەخاڵی دووەم لەماددەی سێی پڕۆژەیاساکە، بەڵام چەند بڕگەیەکی تریش ھەیە کە پێدەچێت گۆڕانکاری تێدا بکرێت، لەوانە: ماددەی ھەشت کە تەمەنی خانەنشینبوونی لە ٦٣ ساڵ دیاریکردوە، بەڵام داواکاریی ھەیە کە ئەو تەمەنە بۆ ئەنجومەنی دادوەری بکرێت بە ٦٥ ساڵ".
لهبارهی بڕگەی تایبەت بە موچەی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی ئاماژهی بهوهكرد:"ھەرچەندە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە رێکارەکان بۆھاوتاکردنی موچەی ئەو سێ توێژە لەگەڵ عیراق پەسەندکراوە، بەڵام ئەوە نابێتە رێگرلەوەی کە ئەو بڕگەیە لە پڕۆژەیاساکە لاببرێت".
دهشڵێت: دەبێت ھەر چاکسازیی لە لیستی ئەو سێ توێژە بکرێت و لەکەسانی ناشایستە بژاردە بکرێت، چونکە زۆرکەس ھەیە بە ناشایستە ئەو موچەیە وەردەگرن. بەوتەی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو، دەبێت لەپڕۆژەیاساکەدا خاڵێک زیادبکرێت کەحکومەتی ھەرێم پابەند بکرێت بەھەڵوەشاندنەوە سیستمی پاشەکەوتی موچە لەدوای جێبەجێکردنی ئەم یاسایە.
م-ع-كانی