له‌باره‌ی وێنه‌ی ئه‌و كامیرایه‌ی كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌و گوایه كامیاری هاتوچۆیه له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری شاری هه‌ولێر، پۆلیسی هاتوچۆ راستی ئه‌و كامیرایه ئاشكرا ده‌كات .
چه‌ند رۆژێكه وێنه‌یه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه كامیرایه‌كی پۆلیسی هاتوچۆ بۆ مه‌به‌ستی تۆماركردنی خێرایی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری و له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری داندراوه، به‌ڵام پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر رونكردنه‌وه ده‌دات .
فازڵ حاجی، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ده‌ڵێت: له‌باره‌ی ئه‌و كامیره‌وه پرسیاری زۆرمان لێ كراوه، به‌ڵام ئه‌م كامیرایه هی هاتوچۆی هه‌ولێر نیه‌و په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه نیه .
م-ع-كانی