د.شێركۆ جەودەت: بەبەڵگەوە ناوی ئەو په‌رله‌مانتارو فراكسیۆنانه‌ ئاشكراده‌كه‌ین كەرێگرن لەیاسای چاكسازی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

د.شێركۆ جەودەت: بەبەڵگەوە ناوی ئەو په‌رله‌مانتارو فراكسیۆنانه‌ ئاشكراده‌كه‌ین كەرێگرن لەیاسای چاكسازی

 

كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار

لەبەرانبەر دواخستنی كۆبونەوەكەی پەرلەمان و حكومەت و سڕكردنی یاسای چاكسازی فراكسیۆنی یەكگرتوو دەڵێت تاسبەی وادەی كۆبونەوەی پەرلەمان لەسەر ئەو یاسایە دیاری نەكرێت بەبەڵگەوە ناوی ئەو فراكسیۆن و پەرلەمانتارانە دەخەنە ڕوو كە ڕێگرن لەیاسای چاكسازی .

شێركۆ جەودەت، ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند" شەش لیژنەی پەرلەمان زیاتر لە 60 كاتژمێر گفتوگۆیان كردوە لەسەر ئەو یاسایەو دوای دوو كۆبونەوەی پەرلەمان بەداخەوە یاساكە بۆ كاتێكی نادیار دواخراوە".

ئەندامه‌كه‌ی لیژنەی دارایی وتیشی" بڕیاربوو ئەمرۆ حكومەت و پەرلەمان لەسەر ئەو بابەتە كۆببنەوە، بەڵام شەوی رابردوو ئێمە لە لیژنەی دارایی ئاگادار كراینەوە كە كۆبونەوەكە ناكرێت و دواخراوە بۆ كاتێكی نادیار".

ئەو پەرلەمانتارەی یەكگرتوو ده‌شڵێت: ئیرادەیەك هەیە یاساكە بكەوێتە دوای هەڵبژاردنەكان لەبەر دوو هۆكار ، یەكەم حزبە فەرمانڕەواكان نایانەوێت پێش هەڵبژاردنەكان موچە خۆری بندیوارو دووو موچە ئەو ئیمتیازانە ببرن كە پێشتر بە نایاسایی كردویانە ، دوەمیشیان ئەوەیە كە بە پێی یاساكە دەبێت دوای سێ مانگ لەپەسەندكردنی موچەی تەواوەتی بدرێت و پاشه‌كەوت نەمێنێت ئەمەش هەر حكومەت و حزبە دەسەلاتدارەكان نایەنەوێت لە ئیستادا بكرێت ".

لە كۆتایی لیدوانەكەیدا دكتۆر شێركۆ وتی "لە گفتوگۆداین لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی ، تاسبەی وادەی كۆبونەوەی پەرلەمان لەسەر ئەو یاسایە دیاری نەكرێت بەبەڵگەوە ناوی ئەو فراكسیۆن و پەرلەمانتارانە دەخەینە ڕوو كە رێگرن و هەڵویستی ترمان دەبێت".

م-ع-كانی

 

هه‌واڵی گرنگ