كوردی‌و - محمد عمر كانی
له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی كاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق تۆمه‌ت و پڕوپاگه‌نده‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌لایه‌ن میدیا سێبه‌ره‌كانی لایه‌نه‌كانیتره‌وه زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به‌رپرسانی یه‌كگرتوو ته‌حه‌دای هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن له‌وه‌ی بتوانن گه‌نده‌ڵیه‌ك یاخود فایلێكی یه‌كگرتوو بخرێته روو كه‌دژ بێت به ویسته‌كانی خاك و خه‌ڵكی كوردستان .
له‌ئێستادا تۆمه‌تێكیتر له‌لایه‌ن میدیایی سێبه‌ری حیزبێكی كوردستانه‌وه له‌دژی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه‌گوایه وه‌زیره‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان تا ئێستاش ده‌وام ده‌كه‌ن و واژووی كتاب و فه‌رمانه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر ئه‌و وه‌زیرانه ده‌ستهه‌ڵگرتنیان كردوه‌و له‌وه‌زاره‌ته‌كان كشاونه‌ته‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك واژووی فه‌رمان و كتابه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان ناكه‌ن و وه‌زاره‌ته‌كانیشیان به‌جێ هێشتووه .
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه فه‌رمیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ریه‌كه له مولود مراد، وه‌زیری پێشووی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و د. محمد هاودیانی، وه‌زیری پێشووی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له رۆژی 13/2/2018 وازنامه‌كانیان قبوڵ كراوه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ، به‌ڵام به‌پێی یاسا ده‌بوو تا ئه‌وكاته‌ی كه‌سانێك ده‌هێندرێنه جێگایان كاروباره‌كان رایی بكه‌ن وه‌ك كاربه‌رێكه‌ر .
به‌پێی به‌دواداچون و زانیاریه‌كانی كوردی‌و له‌رۆژی 17/4/2017 ه‌وه دكتۆر رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندروستی به‌وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌وه‌كاله‌ت ده‌ستنیشانكراوه‌و ناوبراو كاروباره‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌بات ، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه د. محمد هاودیانی پێشتر وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌جێهێشتبوو بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ناچار بكات به‌په‌له كه‌سێك له‌پۆسته‌كه دابنێته‌وه .
كوردی‌و ئه‌وه‌شی ده‌ستكه‌وتوه كه مولود مراد، وه‌زیری پێشووی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن چه‌ند جارێك له‌دوای ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی داوای كردووه كه كه‌سێك بخرێته جێگاكه‌ی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك دانه‌ندراوه دواجار به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكومه‌ت وه‌زاره‌ته‌كه‌ی جێ هێشتوه‌و كاری كاربه‌رێكردنیشی وازلێهێناوه ئه‌وه رۆیشتنه‌كه‌شی بۆ رۆژی 29/3/2018 ده‌گه‌ڕێته‌وه .
وه‌زیره‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌وه‌زیرانی دڵسۆز‌و خه‌مخۆرو سه‌ركه‌وتوو ده‌ناسرێنه‌وه‌و چه‌ندین بڕیار‌و فه‌رمان و كاریان ئه‌نجامدا كه بۆیه‌كه‌م جاربوو له‌ماوه‌ی حكومڕانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئه‌نجام بدرێت .
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌سه‌ره‌تاكانی ساڵی نوێ دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مه‌رجێكی بۆ حكومه‌ت دانابوو تاوه‌كو كێشه‌كانی خه‌ڵك چاره‌سه‌ربكات و پێداچونه‌وه به سیسته‌می مووچه‌ی هاوڵاتیان بكات و خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌كیه‌كان به‌گه‌ڕبخاته‌وه ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌ت مه‌رجه‌كانی جێ به‌جێ نه‌كرد ، یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاندو سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانیش پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی بون .
م-ع-كانی