تایبەت بە وشەی جینۆساید
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تایبەت بە وشەی جینۆساید

 

جینۆساید زاراوەیەكە لە دوو بڕگە پێكهاتووە:
٭ جینۆGenos وشەیەكی گریكیە بەواتای [ڕەگەز یا بنەچە] دێت .
٭ سایدCaeder وشەیەكی لاتینیە بە [ لەناوبردن یا پاكتاكردن ] دێت ....هەردوو وشەكە پێكەوە بە واتای #پاكتاوی ڕەگەزی دێت .لەڕووی مێژووییەوە بەكار هێنانی وشەی#جینۆساید بۆ یەكەم جار لەلایەن یاساناسی پۆڵەندی [ ڕافائیل لمیكین ] لە شاری مەدرید پاێتەختی وڵاتی ئیسپانیا لە كۆنفرانسێك لەساڵی 1932 دوای جەنگی جیهانی دووەم ئەم وشەیەی بەكار هێنا و لەساڵی 1942 بە هەمان یاساناس ئەم وشەیەی بە نوسین تۆماریكردووە ...شایانی باسە ئەم یاساناسە تەواوی ئەندامانی خێزانەكەی بەدەستی ئەڵمانەكان لەناوبران ...
٭ لە ڕۆژی 11ی كانونی یەكەمی ساڵی 1996 بەپێی یاسا و بەبڕیاری كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ناسراو بە UN #جینۆساید بە تاوانێكی نێو دەوڵەتی دانراو بەبڕیاری ژمارە 96ی ئەم ڕێكخراوە كە لە 10مادە پێك دێت قەدەغەكراو و سەرپێچیكاران دەبێت بدرێنە دادگا ...دادگای ناوخۆیی یا دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ئەگەر نەتوانرا كەسی تاوانبار لەدادگای ناوخۆیی دادگایی بكرێن ...
#جینۆساید دەكرێت بەچوار بەشەوە....
۱- جینۆسایدی جەستەیی :
بریتیە لە كوشتن و لەناوبردنی تاكەكانی كۆمەڵ ەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ وەك [ كولە بارانكردن ، زیندە بەچاڵكردن ، شوێنبزركردن ، لە سێدارەدان ، بەكارهێنانی چەكی كۆكوژ وەكو كیمیبارانكردن ، بەكارهێنانی چەكی فۆسفۆڕی و ژەهراوی ]
۲- جینۆسایدی بایەلۆژی :
بریتیە لە ڕێگریكردن لە وەچەخستنەوە و زۆر بوون و گەشەسەندنی كۆمەڵە مرۆڤێكی یەك ڕەگەز بەهۆی نەزۆكردن و لەناوبردنی ئافرەتان و خەساندنی پیاوان لێكجیاكردنەوەی ژنان و پیاوان بۆ ماوەیەكی درێژ ...
۳- جینۆسایدی كلتوری :
قەدەغەكردنی زمانی زگماك یا زمانی دایك و شێواندنی مێژوو و كلتوری كۆمەڵە مرۆڤێك و سڕینەوەی شوێنەواری شارستانی و مێژوویی و وێرانكردن و تەختكردنی شوێنە دێرینەكانی میلەتێك كە پاشماوەی كۆنی باوباپیرانی ئەم میلەتەن لەو ناوچەیەدا ..
٤- جینۆسایدی ئابوری .:
بریتیە لە برسیكردنی دانیشتوان لە ڕێگای تەختكردنی كێڵگە كشتوكاڵیەكان و لەناوبردنی سەرچاوە ئاویەكان و تێكدانی ڕێگاكانی هاتوچۆ و لەناوبردنی هۆكارەكانی بەهەمهێنانی كۆمەڵە خەڵكێك و ڕێگریكردن لە دانیشتوانی ناوچەیەك یا چەند ناوچەیەك بۆ سەر خاك و زێدی باب و باپیریان بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانیان ...

#بەداخەوە گەلی كورد لە كوردستانی عێراق چەندین جار جینۆساید كراوە بەهەر چوار بەشەكەی جینۆساید ....بۆ نمونە :
۱- كوردە دوانزە هەزار لە كوردە فەیلیەكان كە نیشتەجێی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری دیجلە و شاری بەغداد پایتەختی وڵاتی عێراق ، سەرەڕای ئەوەی كە ئەم كوردە فەیلیانە لەسەرجەم ڕژێمە حوكمڕانە یەك لەدوای یەكانی وڵاتی عێراق بەڕژێمی پاشایەتیشەوە لەسەر زێدی باوپاییراایان دەركراون و ناسنامەی عێراقی بوونیان لێ سەندراوەتەوە و ناچاركراون ژیانی پەناهەندەیی و دەردە سەری بەناچاری هەڵبژێرن .
۲- لە سەرەتای ساڵانی هەشتاكانی سەدەی بیستەمی ڕابردوو ڕژێمی لەناوچووی بەعس ۸هەشت هەزار لە بارزانەكانی لەتەمەن پانزە ساڵەوە تا تەمەن پیاوە پیرەكانی نەوەد ساڵە بێ سەر و شوێن كردن ...
۳- لە ۱٦ -۳- ۱۹۸۸ ڕژێمی بەعس ٥پێنج هەزار لەخەڵكی سڤیلی شاری هەڵەبجەی بەچەكی كیمیاوی لەناو برد ...بە ژن و منداڵ و پیر و كەم ئەندام ...
٤- لە ساڵانی ۱۹۸۷ - ۱۹۸۸ ڕژێمی لەناوچووی عێراق ۱۸۲ سەدو هەشتا و دوو هەزار بەچەند قۆناغێك لە پرۆسەی بەناو ئەنفال دا بە منداڵ و گەنج و ژن و پیاوی پیر و بەساڵاچوو زیندە بەچاڵ و گولە باران كرد لە بیابانەكانی باشوری عێراق ....
٥- لەساڵی ۱۹۷۸ دا بە قوڵایی ۱۰-۲۰ كم بە درێژایی سنوری عێراق- سوریا ...عێراق - توركیا ....عێراق - ئێران زیاتر لە هەزار گوندی كوردستانی عێراق تەختی زەوی كرد و كێڵگە كشتوكاڵی و باخ و كانیا و جۆگەكانی لەناو برد و تەواوی خەڵكەكەشی ڕاگواست بۆ كۆمەڵگا زۆرەملێكان ...ئەم ناوچە چۆڵكراوانەش بوون بە ناوچەی قەدەغكراو [محرمە] بەهیچ جۆرێك بۆیان نەبوو ئەم خەڵكە ڕاگوازراونە بچنەوە بۆ زێدی خۆیان ...
٦- لە ساڵانی ۱۹۸۷ - ۱۹۸۸ و بەچەند قۆناغێك نزیكەی ٥پێنج هەزار گوند و نزیكەی ٦۰ شەست قەزاو شارەدێی دیكەی تەخت كرد و تەواوی خەڵكەكەی ڕاگواست بۆ دەیان كۆمەڵگای زۆرەملێ ئەم ناوچە چۆڵكراوانەش بوون بە ناوچەی قەدەغكراو [محرمە] بەهیچ جۆرێك بۆیان نەبوو ئەم خەڵكە ڕاگوازراونە بچنەوە بۆ زێدی خۆیان .

 

هه‌واڵی گرنگ