هەڵەكانی دروستبوونی ڕوداوی هاتوچۆ لەكاتی گەشت و سەیراندا، بزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەڵەكانی دروستبوونی ڕوداوی هاتوچۆ لەكاتی گەشت و سەیراندا، بزانە

 

زۆرێك لەو هۆكارانەی كە دەبنە هۆی ڕوداوی دڵتەزێن دەگەڕێتەوە بۆ خێرایی زیادو گرنگی نەدان بەپێشڕەویكردنی نایاسایی و گرنگی نەدان بەڕەوتی ڕێگەوبان لەهەبوونی پێچاوپێچەكاندا، ئەو ئەگەرانەی لەبەردەمدان، تێبینی نەكردنی هەڵدێرەكان و بەسەركەشی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و هەروەها بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكان، بەڕادەیەك كە لەڕێژەی دیاریكراو زیاتر بێت، سەرقاڵ بوونی شۆفێر بەسەرنشینەكان و هەروەها كاریگەری دەنگی میوزیك و گۆرانی بەرز، یاخود بەكارهێنانی مۆبایل و سەرقاڵ بوون بەئامێرەكانی پەیوەندی.

 

نابێت شۆفێر لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا، گرنگی تەواو بدات و تەركیز بخاتە سەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەگەڵیدا سەیران دەكەن بەچاوەڕوانیكردنیان یاخود گرنگیدان بەئاوێنە تەنها بەئۆتۆمبێلەكانی هاوڕێی، بەڵكو دەبێت گرنگیبدات بەشەقامەكەو شێوازی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەكە.

 

سەرقاڵ بوون بەبەكارهێنانی جگەرە، چونكە هەندێكجار كەوتنە خوارەوەی ئاگری جگەرە هۆكاربووە بۆ دروستبوونی ڕووداوو بێ ئاگایی شۆفێر لەشەقام ڕێگەوبانەكان.

 

گرنگیدان بەباری دەروونی شۆفێر لەماندووبون كە ئەگەر رێگاكە دوورودرێژ بوو، لابداتە دەستە ڕاستی شەقامەكە، بەشێوەیەكی گونجاو تائەوكاتەی ماندووبوونی دەردەچێت، چونكە دەبێت ئەوە لەبیر نەكات بۆ گەشت چووەو كاری بەپەلەی نییە.

 

ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەكان بەشێوەیەك كە ئاستەنگ بۆ شەقامەكە دروست نەكات، دووربێت لەڕێڕەوی وەستانی ناچاری، واتە كەمترین ماوە دەبێت 15 مەتر لەشەقامەكەوە دوور بێت.

 

گرنگیدان بەو شوێنەی كە لێی دادەنیشن و پشوو دەدەن، دووربێت لەشەقامەكەوە بەجۆرێك كە منداڵ لەكاتی یاریكردن پارێزراو بێت لەڕێڕەوی سەرەكی، پێویستیشە بەردەوام لەلایەن بەخێوكەرەكانەوە چاودێری بكرێت.

 

كەرەستەكانی ئاگركردنەوە پێویستە دووربێت لەئۆتۆمبێلەكەوە بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێل و گەشتیارەكان، لەئەگەرەكانی دروستبوونی ڕەشەباو فرێدانی ئاگر بۆ ئۆتۆمبێل.

 

سەرجەم ئەو پاشماوەو خاشاكانەی دەمێنێتەوە، پێویستە كۆبكرێنەووەو بخرێنە نایلۆنی تایبەتەوە ببردرێنە شوێنی تایبەت، بۆئەوەی لەكاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلەكانی خزمەتگوزاریدا كۆبكرێنەوە، بەوەش ڕێز لەژینگەو سروشتی ناوچەكەمان دەگرین.

 

لەكاتی گەڕانەوە لەگەشت و سەیران، تێبینیكردنی كۆكردنەوەی كەرەستەكان بەشێوەیەكی ڕێكوپێك بەوپێیە لەیەكەمجاردا باركراوە، گرنگیدان بەڕیزبەندی ئۆتۆمبێلەكان لەكاتی گەڕانەوە، بۆئەوەی لەكاتی تێپەڕاندنی هەڵەدا پێشێلی مافی ئەو ئۆتۆمبێلانە نەكەیت كە لەڕیزبەندیدا وەستاون بۆ تێپەڕبوون، یاخود بەكارهێنانی شوێنی وەستانی ناچاری كە شەقامی گڵ دەگرێتەوە، چونكە جگە لەوەی ئاستەنگ دەخاتە بەردەم ئۆتۆمبێلەكان، ڕێگری لەرۆیشتنی ریزبەندیەكە دەكات و لەهەمانكاتدا كارێكی ناشارستانییە لەكاتێكدا ئەو خۆڵ و تۆزە جارێكی تر دەچێتەوە بۆ گەشتیارەكانی تر كە وەستاون، هەم ژینگەكەش تۆزو خۆڵاوی دەكات.

 

فڕێنەدانی هیچ كەرەستەیەكی وەك قوتوو، یاخود شوشە، لەجامی ئۆتۆمبێلەكانەوە كە ڕەنگە جگە لەپیسكردنی ژینگە، هۆكارێك بن بۆ دروستبوونی ڕووداو.

 

ئەگەر ڕووداوێك یان هەر گرفتێك دروست ببێت لەشەقامەكە، تۆش هۆكار مەبە لەدروستكردنی ئاستەنگی زیاتر.

 

ئەگەر خوانەخواستە هەر ئاگرێك لەئۆتۆمبێلەكەت كەوتەوە، یەكەم كارت پێویستە بڕینی ئاگری ئۆتۆمبێلەكەت بێت، واتە ئۆتۆمبێلەكەت بكوژێنەرەوە، چونكە بەمە ڕێگری دەكەیت لەچوونی بەنزینی بۆ ئاگرەكەو تەشەنەسەندنی.

 

 

 

سەرچاوە/ هاتوچۆی سلێمانی

 

هه‌واڵی گرنگ