ئەپی سناپ چات هانی سەرجەم بەشداربووان و بەكارهێنەرانی دەدات لەسەرجەم جیهاندا لەماڵەكانیان بمێننەوە.
كۆمپانیای سناپ چات لە (Zenly) كە لەلایەن بەرنامەی سناپەوە خاوەنداریەتی دەكرێت ، یارییەكی داناوە بۆ راگەیاندنی چاڵنجێك تا خەڵكی لەماڵەكانیان بمێننەوە و لە كۆرۆنا بەدووربن.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی رایدەیگەنێت ، ئەو كۆمپانیایە بۆ ئەوەی خەڵكی لەماڵەكانیان بمێننەوە داوا دەكات وێنەی شوێنێكی ماڵەكە بگریت و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام نیشانی هاورێیەكانتی بدەی بۆ ئەوەی بیسەلمێنیت لەماڵەوەی و ماڵەوە جێناهێلیت.