كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا و باڵانسی هێزی سیاسی جیهانی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا و باڵانسی هێزی سیاسی جیهانی

 

 

                            ئەگەر بەوردی ئاوڕبدەینەوە لەمێژووی سەدساڵی ڕابردووی مرۆڤایەتی لەڕووی هێزی سیاسیەوە دەبینین چەند وێستگەیەكی دژوار بەمانا هەستیاریەكەی بەخۆوە بینیووە سەرەڕای زیانە مرۆیی و ئابوری كۆمەڵایەتی وژینگەیەكانی لەئەنجام دا گۆڕان لە باڵانسی هێزدا ڕووی داوە چەند هێزێكی نێودەوڵەتی بچووك كردۆتەوە یا نەماون و چەند هێزێكی دیكە وەدەركەوتوون كە SuperPower ناوزەددەكرێن و ئەمانە لە مێژووی مرۆڤایەتی دا ڕەوڕەوەی جیهانیان لەهەردوو ڕووی سیاسی و ئابووری بەڕێوە بردووە ئەڵبەت پێش دەركەوتنی دەوڵەتی نەتەوەییش جیهان لەلایەن ئیمپراتۆریەتەكانەوە براون بەڕێوە كە هەم سیاسەتیان كردووە و لەلایەكیشەوە شارستانیەتیان بونیاد ناوە، هەروەك پێش هاتنی ئیسلام هەردوو دەسەڵاتی ڕۆمەكان كە ڕۆژئاوایی و ئەوروپای ئێستا بوون لەبەرانبەردا فارسەكان هەبوون واتە جیهان لەنێوان دووجەمسەردا بەڕێوە براوە.
دوواتر ئاینی ئیسلام هات و بە تێپەڕبوونی كات و گەورەبوونی دەسەڵات و شارستانی ئیسلامی هەردوو دەسەڵاتە كەوتن و جیهان بوویەوە بە تاك جەمسەری ... سەردەمی ڕاشیدین و ئەمەوی و عەباسی و عوسمانیەكانی تێپەڕاند و زیاتر لەهەزار ساڵی خایاندووە....
دیارە ئاینی ئیسلام زیاتر لەهەموو ئاینیە ئاسمانیەكانی دیكە واقیعی ترە و چەمكی هێز و گۆڕانكاری لەهەناوی دا هەڵگرتووە لەبەر چەند هۆكارگەلێكی گرنگ :
یەكەم: بەهۆی ئەوەی ئەم ئاینە خاوەنی كتێبێكی وەحی دەستكاری نەكراوە كە قورئانی پیرۆزە لەلایەن مرۆڤەكانەوە لەساتەوەختی دابەزینی وەحی تا ئێستا و تەحەدای داهاتووش دەكات تا ژیان لەسەر زەوی هەبێت بەپشت بەستن بە ئایەتی[ انا نحن نزلنا الژكر وانا له لحافڤون ... وشەی الژكر بەواتای قورئان دێت وەكو خۆی دەمێنێتەوە .
دووەم: ئاینی ئیسلام كە كۆتا ئاینی ئاسمانیە یەكێك لەهەرە خەسڵەتەكانی جیهانیبوونیەتی و بۆ هەموو سەردەمەكان و هەموو گرۆی ئادەمیەكانە و لە دونیای ئێستاشدا بەگوێرەی زۆرێك لە توێژینەوەكان زیاتر لەهەموو ئاین و ئایدیاكانی دیكە خەڵكی ڕووی تێدەكەن و پەیڕەوانی لەڕووی ژمارەوە لەهەڵكشاندایە سەرەڕای هەموو كۆسپ و ڕێگریەكان.

سێیەم : ئاینی ئیسلام لەڕووی دەروونیەوە هێز بە مرۆڤەكان دەبەخشێت و مرۆڤ هاندەدات بۆ كاری چاكەكاری و ئومێد لەلای مرۆڤەكان بونیاددەنێت كە ژیان تەنها بریتی نیە لەم دونیا كورت و ناكامڵە ... بەڵكو مرۆڤ دڵخۆشدەكات كە مردن وێستگەی كۆتایی نیە و ژیانێكی بێ كۆتایی چێژبەخش دەست پێدەكات لەسەر مەبدەئی چەمكی عەدالەتی خوایی بۆ پاداشتی كردەوە باش و خراپەكانی ئادەمیەكان.

لێرەوە لەسەد ساڵی ڕابردوودا جیهان چەند گۆڕانكاریەكی بەخۆوە بینیووە :
1- لەدوای هەڕەسهێنانی دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی و بەرپا بوونی جەنگی جیهانی یەكەم لە نێوان ساڵانی 1914 - 1918 بڕیاردان و بەڕێوەبردنی جیهان بوو بە فرەجەمسەر ... ئەمریكا، یەكێتی سۆڤیەت،ئەڵمانیا، بەریتانیا، فەڕەنسا، یابان...هتد تا بەرپابوونی جەنگی جیهانی دووەمی ساڵی 1939
2- جیهان بەم فرە جەمسەریە نەیتوانی ڕەوڕەوەی خۆی بەرەو پێشەوە بەرێت لەڕووی ئابووری و هێزەوە بەڕێوە ببات سەرەڕای ئەوەی كە ڕێكخراوێكی جیهانیمان هەبوو كە زۆرێك لە دەوڵەتان تیایدا ئەندام بوون بەناوی [كۆمەڵەی گەلان] لەبەرئەنجام دا بوو بەهۆی جەنگی جیهانی دووەم لەساڵی1939-1943 سەرەڕایی زیانە مادی و مرۆیەكانی جیهانی كردە دوو جەمسەر و وڵاتان دابەشبوون بەسەر ئەم دوو جەمسەرەدا ... كە ئامارە نافەرمیەكان ئاماژە بە 50بۆ80ملیۆن كژراو دەكەن بە سەرباز و خەڵكی سڤیلەوە
3- جیهانی دوو جەمسەری[ ئەمریكای ڕۆژئاوایی سەرمایەداری + یەكێتی سۆڤیەتی سۆشیالیستی ] جیهانیان بەڕێوە برد تا كەوتنی یەكێتی سۆڤیەتی جاران كە بەجەنگی ساردیش نازەد دەكرێت. لەهەمان كاتدا لەساڵی 1945 دروستبوونی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان UN
تا كۆتایەكەی كە لە 25دیسمبر 1991 میخائیل گۆربادشۆف كەهەشتەمین سەرۆكی ئەم یەكێتیە و هەشتەمین سەرۆك بوو لە وتارێكی تەلەفزیۆنی دا وازهێنانی خۆی ڕاگەیاند و دەسەڵاتی چەكە ئەتۆمیەكانیشی دابە بۆریس یەڵسن ... دواتر چەند دەوڵەتێك لە یەكێتی سۆڤیەت بەبێ جەنگ جیابوونەوەیان ڕاگەیاند ڕوسیای سپی و بیلاڕوسیاو ئۆكرانیا و ئازەربانینجان و ئەرمینیا و توكمنستان و كازاخستان و ئوزباگستان و ...هتد.
ماوەتەوە ئاماژە بەوەش بدەین كەلە ساڵی 1945 گەورە زلهێزانی جیهان بڕیاریان دا ڕێكخراوێك دروست بكەن كە سەرجەم دەوڵەتان لەخۆ بگرێت و نوێنەرایەتی هەمووان بكات ئەوە بە واژووی 51 دەوڵەتی ئەوكات ئەم ڕێكخراوە لەدایك بوو ، چەند ئەنجومەنێكی لەخۆ گرتبوو لە پێكهاتە و جەستەی ئەمڕێكخڕاوەدا كە گرنگترینیان #ئەنجومەنی ئاسایشە كە هەرزوو زلهێزان كۆڵەكەی ئەم ئەنجومەنەیان بۆ خۆیان قۆرغكرد كە بریتی بوون لە [ ئەمریكا و یەكێتی سۆڤیەتی جاران و ڕوسیای ئێستا و بەریتانیا و فەڕەنسا و چین ] كە مافی #ڤیتۆیان بۆ خۆیان قۆرغكرد كەلێرەدا ناتوانین باسی بكەین ... لێرەدا نەتەوە یەكگرتووەكان سەرەڕای چەند ئامانجێك .... دوو ئامانجی سەرەكی دەستنشان كرد كە كاری لەسەر بكات و پەیمانی بە گەلانی جیهان دا ....
یەكەمیان : بونیادنانی جیهانێك دوورلەجەنگ بۆ نەوەكانی ئێستاو داهاتوو!؟ كەتا ئم ساتە وەختە ئەم ئامانجە نیشانەی پرسیاری لەسەرە و بۆ هەندێك لەگەلان خۆشبەختی بۆ هەندێكیش ناهەموواری ...وەكو بانێكە و دوو هەوای لێهاتووە؟
دووەم: بوونیادنانی جیهانێك دوور لە جیاوازیكردن لەنێوان هیچ ئایدیا و ئاین و ئاینزاو ڕەنگ و نەتەوە و نەژادێك دا كە ئەم ئانجەی UN هەر جێگەی نیشانەی پرسیارە بۆ هەندێك نەتەوە بوو بە نیعمەت بۆ هەندێك نەتەوەش بوو بە نیقمەت و بەدبەختی بەتایبەت كورد و كشمیر و فەلەستین ؟
4- لەدوای هەرەسهێنانی یەكێتی سۆڤیەت كە ڕووسیا بوو بە میراتگری سەرەكی، جیهان بەیەك جەمسەری لەلایەن زلهێزی ئەمریكاوە بەڕێوەدەبرێت تا ئەم ساتەوەختە .... سەردەمانێك ململانێ لەنێوان ئەمریكا و ڕوسیا بوو ئەوە بوو ڕووس نەیتوانی باڵانسی هێز بگۆڕێت هەرچەندە ڕوسەكان خاوەنی چەكی ئەتۆمین بەڵام ڕووە ئابوریەكەی ئەمریكا هێندە بەهێز بوو ئەمریكای وەكو هێزی بڕیاردان لەترۆپكی جەمسەرگیری جیهانی دا هێشتەوە ... دواتر بەتایبەت لەم دەیەی دوایی2010 لەنێوان ئەمریكا و چین تا ئەم ساتە وەختە چینەكان توانیان گەشەی ئابوری بەردەوام و هێزی كار و پێشكەوتنی بواری تەكنەلۆجیای سەرسوڕهێنەر توانیوویانە وا لە بەرپرسانی ئەمریكا بەتایبەت لەسەردەمی دەسەڵاتی ترامپ دا تەنگەتاو بكەن كە هەر زوو ئەوەی لا دروست ببێت كە سنورێك بۆ پێشكەوتنەكانی چین دابنێت .... لە ئێستادا دوو ڕێگە لەبەردەم ئەمریكادایە كە هەردوو ڕێگاكە قورسو گرانە بۆ ئەمریكا :
1- چۆڵكردنی گۆڕەپانەكە بۆ چین وەكو superpower ێكی نوێی جیهان كە بژاردەیەكی قورس و دژوارە ..
2- داننان بەچین وەكو superpower لە تەنیشت ئەمریكادا پێكەوە جیهان بەڕێوە ببەن جیهان ببێتەوە بە دوو جەمسەر لەڕووی بڕیاردان و هێزەوە كە ئەمەش دیسان جێگەی ناڕازی بوونی دەسەڵاتدارانی كۆشكی سپیە بەتایبەت سەرۆك ترامپەوە ...
هەروەك ئاشكرایە كەلە ئێستادا وڵاتی چین سەرەڕایی ئەوەی كە ڤایرۆسی COVID19 لەكۆتایی 1919 لەو وڵاتە و لەشاری ووهان سەری هەڵدا و دوێنێ 8-4-2020 دوای زیاتر لەحەفتا ڕۆژ سەركەوتنی بەسەر ئەم پەتا جیهانیەدا اگەیاند و قەدەغەی هاتوچۆی لەسەر شاری ووهان هەڵگرت كە شوێنی لەدایكبوونی ئەم ڤایرۆسەیە لە ئێستادا ئەم پەتایە سەرتاسەری جیهانی گرتۆتەوە و زیانە پابوریەكانی دەیان تریلۆن دولارە و ئەمریكا لەترۆپكی زۆربوونی ئەم پەتایەدایە و وڵاتەكانی ئیتالیا و ئیسپانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیای وڵاتانی دۆست و هاوپەیمانی ئەمریكای تاكە زلهێزی جیهانن زیانمەندترین ئەو وڵاتانەن كە ڕۆژانە ڕێژەی مردن و ڕێژەی زۆری بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایەی تێدا تۆمار دەكرێت .... كە وڵاتی چین زیاتر بەهانای ئەم وڵانە و سەرجەم وڵاتانی دیكەوە دەچێت بە دابینكردنی كەرەستەی پزیشكی و دەمامك و پەنجەوانە و تیمی پزیشك و پەرەستار؟
لێرەدا چەند پرسیار گەلێك خۆی دەردەخات .. ئایا دەرهاویشتە ئابوری و زیانەكانی ڤایرۆسی كۆڤید19 باڵانسی هێز لە جیهان دەگۆڕێت؟
ئایا جیهانی پێش سەرهەڵدانی ئەم پەتایە جیاوازدەبێت لە جیهانی دوای ئەم پەتا جیهانیە لەڕووی بڕیاردانی سیاسی و هێزەوە؟
ئایا دەرهاویشتەكانی ئەم پەتایە كەنازانرێت كەی كۆتایی دێت و قەبارەی زیانەكانی چەند دەبێت دەبێتە خولقێنەری جەنگێكی دیكەی جیهانی؟
یا هەر هەرخۆی جەنگێكی بایەلۆژی ڤایرۆسی جیهانیە و بەتێپەڕبوونی كات زلهێزێك لەناو دەبات و زلهێزێك بونیاددەنێت؟ خۆ ناشكرێت لە كۆتایێ دا هەموو زهێزەكان لەناو بەرێت و جیهان بێ زلهێز بێت؟
هەروەك ئەمڕۆ یادی ڕوخانی ڕژێمی لەناوچووی بەعس و سەدام حسەینە لە ڕێكەوتی 9- 4 - 2003 كە ئەگەر لە حەفتاكان و هەشتاكانی سەدەی بیستەم یەكێك بیوتایە ...وتلك الایام نداویلها بین الناس ... و ڕۆژێك دێت سەدام دەڕوخێت جێگەی تێڕامان باوەڕنەكرن بوو بەلای زۆرینەی عێراقیەكانەوە؟
.......
ئەبوبەكر گەڵاڵی .... ڕۆژنامەنوس و چاودێری سیاسی
9-4-2020

 

هه‌واڵی گرنگ