شارەزایانی بواری ئۆتۆمبێل هۆكارەكانی سوتانی فیول پەمپی ئۆتۆمبێل و هەڵەكانی شۆفێر لەبارەی فیول پەمپ خستەڕوو، چەند هۆكارێكیان بۆ دروستبونی ئەو كێشەیە دیاری كردووە كە پێویستە شۆفێر شارەزایی لێی هەبێت.
هۆكارەكانی سوتانی فیول پەمپی ئۆتۆمبێل :
1/ خراپی كوالێتی فیول پەمپ (ئەسڵی یاخود عادی)
2/ خراپی كوالێتی بەنزینو بوونی پیسیو خڵتە، واتە هەركات كوالێتی بەنزین نزم بێتو مادەی رەساسی زۆر بێت، دەبێتەهۆی ئەوەی فیول پەمپەكە زووتر گەم بێتو دواتر دەبێتەهۆی سوتانو لەكاركەوتنی.
3/ ئیشپێكردنی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەیەكی زۆر لەوەرزی گەرمادا.
4/ كەمبونەوەی بەنزین لەناو تانكیدا، چونكە بەنزین دەبێتەهۆی ساردكردنەوەی فیول پەمپ، بەكەمبونەوەی لەرێژەی ئاسایی خۆیی، دەبێتەهۆی سوتانی فیول پەمپەكە، بۆیە باشترین ئاست بۆ ئەوەی فیول پەمپی ئۆتۆمبێل نەسوتێت ئەوەیە، تانكی بەنزین هەمیشە لەئاستی نیوەدا بێت.
5/ گیرانی بۆری گواستنەوەی بەنزین یان فلتەری بەنزین بەهۆی پیسیو خڵتەی ناو بەنزینەوە.
هەڵەكانی شۆفێر لەبارەی فیول پەمپ:
1/ باوترین هەڵەی شۆفێر لەگەڵ ئەوەی لەكاتی سوتانی فیول پەمپ، فیول پەمپێكی كوالێتی نزم یاخود تیجاری بەكاردەهێنن، زۆرجار فیوزی فیول پەمپەكە دەگۆڕن بۆ دەرەجەیەكی زیاتر بۆ ئەوەی فیوزەكەی نەسوتێت، بەڵام ئەمە هەڵەیەكی مەترسیدارەو لەبەرئەوەی وزەی پێویست بەفولی دەگاتە فیول پەمپ، بۆیە دەبێتەهۆی هۆی سوتانی فیوڵ پەمپەكەو گڕگرتنی تانكی بانزین، بۆیە زۆرجار دەبینین، بەهۆی ئەو هەڵەیەی شۆفێرەوە، لەكاتی گەرماو گەمبوونی فیول پەمپ، ئۆتۆمبێل گڕی گرتووە.
2/ هەڵەیەكی تری شۆفێرو ئەو كەسانەی كاریان چاككردنی فیول پەمپە ئەوەیە، لەكاتی كردنەوەیدا راستەوخۆ سویچی ئۆتۆمبێل دەكەنەوە بۆ ئەوەی بزانن فیول پەمپ بەنزین رەوانە دەكات یاخود نا، بەڵام ئەوە هەڵەیەكی مەترسیدارەو رەنگە لەو كاتەدا (سپارك)ێك بكاتو ببێتەهۆی سوتانی ئۆتۆمبێلەكە، چونكە كارلێك لەگەڵ بەنزینی ناو تانكییەكە دروست دەبێت، بۆیە باشترە لەدەرەوەی ئۆتۆمبێلەكە پشكنین بۆ كاركردنی فیول پەمپ بكرێت.
3/ لەكاتی سپارك كردنی بەشە كارەباییەكانی فیول پەمپ، باشترە قەباغو فیول پەمپو سەرجەم بەشەكانی بگۆڕدرێت، چونكە رەنگە لەكاتی بەكارهێنانی فیول پەمپێكی نوێدا، دووبارە سپاركو شۆرتی كارەبایی دروست ببێت.