كۆمپانیای سناپ رۆژی پێنجشەممە لەمیانی لووتكەی هاوبەشەكانی سناپ (Snap Partner Summit) بەرهەمێكی نوێی خۆی بەناوی (Snap Minis) راگەیاند ، كە ئامانجی راكێشانی پەرەپێدەرانی دەرەكییە بۆ ئەپڵیكەیشنی سناپ چات.
كۆمپانیاكە ئەوەی راگەیاندووە ، (Snap Minis) یەكێكە لەو ئەپە سوك و بچووكانەی لەلایەن كۆمپانیا دەرەكییەكانەوە دەتوانرێت بخرێتە نێو چاتەكانی سناپ لەگەڵ هاورێیەكانت بەكاریبهێنیت.
ویل وو ، بەرێوەبەری بەرهەمەكان لە كۆمپانیای سناپ رایگەیاند : " بەرهەمی (Snap Minis) یەكێكە لەو كەل و پەلانەی بۆ چات زیاد كراوە و بەكارهێنەر دەتوانێت بێ ئەوەی لەسناپەكە بچێتە دەرەوە بەكاریبهێنێت".