چۆن ئه‌بیته كه‌سێكى سه‌ركه‌وتو؟
هه‌ر یه‌كێك له ئێمه ده‌یه‌وێت به ئامانجه‌كانى بگات و ببێته كه‌سێكى سه‌ركه‌وتو ، بۆیه هه‌مو هه‌وڵێك ئه‌دات و رِێگا جیاوازه‌كان ئه‌گرێته‌به‌ر تا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ئه‌هێنێت ، لێره‌دا باس له نۆ خاڵ ئه‌كه‌ین ، ئه‌گه‌ر كارت له‌سه‌ریان كرد ئه‌وه تۆ كه‌سێكى سه‌ركه‌وتوى.
ئه‌و سیفه‌تانه‌ى به‌ڵگه‌ن كه تۆ كه‌سێكى سه‌ركوتوى به‌بىَ ئه‌وه‌ى به‌خۆت بزانى .
یه‌كه‌م: كه‌سى سه‌ركه‌وتو واتا تۆ به‌رده‌وام هانى خۆت بده: ئه‌گه‌ر حه‌ز ئه‌كه‌ى ببیته كه‌سێكى سه‌ركه‌وتو ئه‌وه پێویسته له‌سه‌رت به‌رده‌وام هانى خۆت بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ى به ئامانجه‌كانى خۆت بگه‌یت ، و سور بیت له‌سه‌ر به‌كارهێنانى ئامرازه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارى له ده‌ستكه‌وته‌كانت بكه‌یت و به ئامانجه‌كانت بگه‌یت .
دووه‌م: لێبورده‌یى له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تر: ئه‌گه‌ر توانات هه‌یه له‌سه‌ر لێبورده‌یى له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تر و لێپرسینه‌وه نه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تردا كه هه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردوى و ته‌ركیزت خستنه سه‌ر كاره باشه‌كان له جیاتى كاره خراپه‌كان ، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر تواناكانى تۆ بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئامانجه‌كانت و به‌ده‌ست هێنانى سه‌ركه‌وتن له ژیانتدا .
سێهه‌م: سكاڵا نه‌كردنى زۆر: سروشتى مرۆڤ وایه به‌رده‌وام حه‌ز ده‌كات سكاڵا بكات ، به‌هۆى سكاڵاوه توانایه‌كى زۆرى مرۆڤ به‌فیرۆ ئه‌رِوات و له‌ده‌ست ده‌رئه‌چێت ، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌وكه‌سانه‌ى كه زۆر سكاڵا ناكه‌ن و ته‌ركیز ئه‌خه‌نه سه‌ر ئامانجه‌كانیان ، ئه‌وه تۆ كه‌سێكى سه‌ركه‌وتوى ، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كى به‌هێزه له‌سه‌ر تواناكانت بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكترین كاتدا ببیته كه‌سێكى سه‌ركه‌وتو .
چواره‌م: كه‌سى سه‌ركه‌وتو واتا تواناى هه‌یه له‌سه‌ر خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ رِوداوه‌كان: ژیان له‌سه‌ر یه‌ك رِیتم به‌رِێوه ناچێت ، مرۆڤ له قۆناغه جیاوازه‌كانى ژیانیدا به كۆمه‌ڵێك رِوداو و گۆرِانكارى گه‌مارۆ دراوه ، كه‌سى به‌توانا ئه‌وه‌یه خۆى بگونجێنێت له‌گه‌ڵ هه‌مو گۆرِانكاریه‌كان و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى بیانفۆزێته‌وه ، ئه‌وكات ئه‌وه كه‌سێكى سه‌ركه‌وتووه .
پێنجه‌م: تواناى رێكخستنى كاتت هه‌یه: ئه‌گه‌ر تۆ له‌و كه‌سانه‌ى كه‌وا تواناى رێكخستنى كاتیان هه‌یه و كاتیان به سه‌ركه‌وتوى به‌كار هێناوه و كاره‌كانیان به‌باشى دابه‌ش كردووه ئه‌وه تۆ یه‌كێكى له‌و كه‌سانه‌ى ئه‌توانن به ئامانجه‌كانى خۆتان بگه‌ن .
شه‌شه‌م: خێرا له بریاردان: له بریاره چاره‌نوسسازه‌كاندا نابێت هێواش بیت به‌ڵكو ئه‌بێت په‌له بكه‌یت و خێرا بیت ، ئه‌گه‌ر هێواش بیت ئه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه تۆ كه‌سێكیت نا‌توانیت یان توانات نیه كارى گه‌وره ئه‌نجام بده‌یت و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنى ، ئه‌و بریارانه‌ى تایبه‌تن به كارى تۆوه ئه‌وه بریارى چاره‌نوسسازن ، بۆیه پێویست ناكات له‌گرتنه‌به‌رى بریاره‌كان دودڵ بیت ، بۆیه وات لێده‌كات به‌پێى تێپه‌رِبونى كات ببیته كه‌سێكى كردارى .
حه‌وته‌م: رِازیت یارمه‌تى ئه‌وانى تر بده‌یت: پێشكه‌ش كردنى یارمه‌تى و درێژكردنى ده‌ستى یارمه‌تى بۆ ئه‌وانى تر ئه‌وه نیشانه‌یه‌كه له نیشانه‌كانى سه‌ركه‌وتن .
هه‌شته‌م: به‌رده‌وام به‌دواى كارى تازه‌دا بگه‌رِىَ: ئه‌گه‌ر هه‌وڵ ئه‌ده‌ى به‌دواى كارى تازه‌دا بگه‌رێیت بۆ ئه‌وه‌ى به‌هره و ئه‌زمونى تر فێر بیت ، ئه‌وه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كه تۆ كه‌سێكى حه‌ز به‌سه‌ركه‌وتن ئه‌كه‌ى و هه‌وڵ ئه‌ده‌یت به ئامانجه‌كه‌ت بگه‌یت .
نۆیه‌م: كه‌سى سه‌ركه‌وتو ئه‌و كه‌سه‌یه ته‌نها به سه‌ركه‌وتن دڵخۆش نابێت ، به‌ڵكو دڵخۆشه به سه‌ركه‌وتنى ئه‌وانى تریش ، وه ئاواته خوازه باشتر و سه‌كه‌وتو تر بن و هه‌ست به غیره ناكات به‌رامبه‌ریان و حه‌سودییان پێنابات .
ئه‌گه‌ر تۆ خاوه‌نى ئه‌و نیشانانه یان به‌شێك له‌و نیشانانه‌ى ئه‌وه به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یه تۆ كه‌سێكى سه‌ركه‌وتوى ، وه له رِێگاداى بۆ سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ست هێنانى ئامانجه‌كانت .