ئاگر كردنەوە لە ئەمەزۆن 4 مانگ قەدەغە كرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاگر كردنەوە لە ئەمەزۆن 4 مانگ قەدەغە كرا

 

 

كۆتایی هەفتەی ڕابردوو حكومەتی بەرزایل ڕایگەیاند، ئاگركردنەوە لە ئەمەزۆندا بۆ ماوەی (120) ڕۆژ قەدەغە دەكات، ئەمەش وەڵامدانەوەی داواكاری وەبەرهێنەرانی جیهانە كە لە كاولكردنی ژینگەی ئەمەزۆن نیگەرانن.

لەمیانەی كۆنفرانسی وەبەرهێنانی گریمانە كۆتایی هەفتەی رابردوو لەگەڵ چەندین كۆمپانیای ئەوروپادا، جێگری سەرۆكی بەرازیل (هامڵتن مۆراو) ئەم بڕیارەی راگەیاند، لەمبارەیەوە نامەی مۆركراوی (29) كۆمپانیای خستەڕوو، هەندێكیان هەڕەشەی ڕاگرتنی وەبەرهێنان لەبەرازیلدا دەكەن ئەگەر بێت و داڕمانی ژینگە نەوەستێت.

(جانێت بیرجان) سەرۆكی وەربەرهینانەكان لە (KLP) گەورە سندووقی مووچەی خانەنشینان لەنەرویج ووتی، ئەمە هەنگاوێكی گەشبینە، ئێمە پێویستمان بەبەردەوامی گفتوگۆ هەیە، بەهیواین هەموو دەرئەنجامەكان بەكردار ببینین.

وەبەرهێنەران ئاگاداری دەسەڵاتی بەرازیلیان كردووە، ئەوان كاتێك پێوانەی ستراتیژی وەبەرهێنان لەبەرازیلدا دەكەن، چاودێری ڕێژەی لابردنی دارستانەكان و ڕێگری لە ئاگركەوتنەوەو جێبەجێكردنی یاسای بەرازیل تایبەت بەدارستان دەكەن.

سەرۆكی بەرازیل (جایر بۆلسۆنارۆ) لەسەر ئاستی جیهان نارەزایی دژی ڕاگەێندرا، بەهۆی بەڵێنەكانی بەكردنەوەی دارستانە شێدارە فراوانەكانی ئەمەزۆن بۆ وەبەرهێنان و وەستانەوەی دژ بە دانانی هەندێك بەشی دارستانەكان بەپارێزراوی بۆ گەلی دێرینی ئەو ناوچەیە.

لایەنگرانی ژینگە دەڵێن، لابردنی دارستانەكانی ئەمەزۆن لە (11) ساڵی ڕابردوودا گەیشتۆتە ئەوپەڕی، ژمارەیەك وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا هەڕەشەی پەسەندنەكردنی ڕێكەوتنی بازرگانی ئازادیان كرد، ئەوەی بۆ ماوەیەكی زۆر لەگەڵ گروپی وڵاتانی لاتینیدا دانوستاندنی لەسەركرا، كە بەرازیلیش دەگرێتەوە، ئەگەر بێت و هەڵوێستی بەرازیل نەگۆڕێت.

مۆرارۆ ووتی، بەرازیل تووشی ڕەخنەی ناڕەوا بۆتەوەو حكومەتەكەی بۆلسۆنارۆ بەڕێوبەرایەتی ژینگەی بە كەموكووڕیەوە وەرگرتووە.

بەرپرسانی بەرازیل ووتیان، ئەوان كاردەكەن بۆ سەركەوتن بەسەر ئەو وێنەیەی لەئێستادا بەرازیل هەیەتی، گوایە لەبارەی ئەمەزۆنەوە خەمخۆرنیەو دژ بەوانەیە دەیانەوێت لە كاولكاری ڕزگاری كەن.

 

هه‌واڵی گرنگ