بانێکەو دووهەوا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بانێکەو دووهەوا

ئاشکرایە میللەتی کورد لەکۆنەوە خاوەنی ئاین و بۆنەو کەلتورو ڕەسەنایەتی تایبەت بەخۆیەتی
لەکابانی کوردییەوە تاوەکو صلاحەددین و کاک احمدی شێخ و مەلا احمدو شێخ مەحمودو مەلای گەورەو مەلا عبدالکریمی مودەریس هتد میللەتی کورد هەوێنی دینداری و ڕەسەنایەتی ئەخلاق سازی بووە
هەموو ئەمانەشی لە ئایینەکەی وەرگرتووەو ئایینی پیرۆزی ئسلام ڕەگ و ڕیشاڵی هەموو جوانیەکانی گەلی کوردبووەو بێ ئەویش نەکراوەو نەدەشکرێت .

لەو نێوەندەش دا ڕێز گرتن لە بۆنەو یادەکان جگەلەوەی بۆ کورد هاوشانی موسڵمانانی دیکەی جیهانی بەجێهێنانی ئەرکێکی ئایینیە لەهەمان کاتیش دا ڕەهەندێکی ڕەسەنایەتی و کەلتوری وەرگرتووە بەجۆرێک جگە لە موسڵمانان ئاینزاکانی دیکەش هاوشانی موسڵمانانی کورد بۆنە ئایینی و نیشتیمانیەکانیش بەرز ڕادەگرن و لەجەژنو یادەکاندا شادی دەبەخشنەوەو دڵخۆش دەبن
کەچی بەداخەوە جەژنی ئەمساڵ نەک بەتەنها هەوڵی بێنازکردنی دەدرێت
بەڵکو خەڵکانێکی باڵای نزیک لە دەسەڵات کەوتوونەتە تۆمەت بەخشینەوە بۆ جەژنی قوربان و بەپێویستی نابینن، یانیش ئاڵاندوویانە لە فەریزەی حەج و فەتوای بێ بایەخ کردنی دەدەن

ئەوە لەکاتێکدا هەر لەسەر دەستی ئەوان مزگەوتەکان داخران و کەچی چایخانەو مۆڵ و مارکێت و دام و دەزگا قەرەباڵغەکان کورد وتەنی 24 سەعاتی خوا جمەیان دێت
مردووەکانمان بەبێنازی فڕێ دەدرێنە نێوچاڵ
کەچی پارکەکان ئێوارانی لێدێت شوێنێک نامێنێ بۆ دانیشتن
بازگەکانمان ماوەی زیاتر لە شەش مانگە خەڵکانی سڤیل جورئەتی تەماشاکردنیشی نیە
کەچی بۆخەڵکانێکی دیکە شام شەریفەو تەنانەت بۆ هاوردەکردنی خەڵکانی دەرەوەش کێشەیان نیە
بەڕاستی سەیرە کورد دەڵێ:

ئەم چنگە چنگی مەیاسە
سەرم دەرناچێ لەم کەین و باسە

ئێوەیەک کە شکستان هێنا لە حوکمڕانی و حوکمداری
شکستان هێنا لە نوێکردنەوەی شوناسی کورد
شکستان هێنا لە قەڵاچۆکردنی مەترسیەکانی کۆرۆنا
شکستان هێنا لە دادپەروەری کۆمەڵایەتی
شکستان هێنا لە چاککردنەوەی پەنجەکان و یەکڕیزی نێو ماڵی کورد
تەنانەت شکستان هێنا لە چاکسازی و وەرگرتنەوەی مافی زاڵم لە مەزڵوم

کەچی هاتوون و دەتانەوێ دەست بنێنە بینە قاقای ئەم میللەتەو کەلتورو بۆنەو ئایینەکەمان لێدابڕنن ، ئاوی دەستنوێژمان لێڵ بکەن و شوێنی سوجدەمان لێ تێک بدەن
ئەمەیان مەحاڵە ناکرێ و نابێت
ڕاستە بەردێک نەزان بیخاتە ناو ئاوەوە بەسەد زانا دەرنایاتەوە
بەڵام میللەتی کوردی موسڵمان نەک سەد بەڵکو بەهەزاران زاناو مزگەوت و تاتە نوێژو و تەکیەو خانە قای هەیە
کەمکردنەوەی بەهای هەموو ئەمانە بەهەر ناوو ناوەرۆکێکەوەبێت کۆتاییەکەی خۆ کوشتنە
دژایەتی کردنی پیرۆزییەکان لەپای بەدەستهێنانی متمانەی ئەوروپاو ڕۆژئاوا کارتێکی سوتاوە
داڕنینی ئایین و کەلتورو بۆنەکان لەکورد کۆتاییەکەی پەشیمانیە
بۆیە بەسە ئێوەیەک کەسوارچاکی کاڵکردەوەی هەستە نیشتیمانیەکانن
سنبولی لەدەستدان و فرۆشتنی لە سەدا51ی ئەم ئەرزو ئاوەن
هەوێنی دابڕانی کۆمەڵگەو خزمو کەس وکارن
زیاتر لەوەش 30ساڵە تینووی هەڵلوشینی سامانی نەوت و هەواو خاکی ئەم نیشتیمانەن
کەچی لەبری چاکسازی و پەشیمانی هاتوون بۆنەو یادەکانمان پێ لەیادبکەن و ئایینەکەمان لێ دابڕنن
نەخێر نا ئەمەیان هێڵی سورەو هیچ تاکێکی موسڵمانی کورد نەسازش دەکاو نەمافی ئەوەشی هەیە سازش بکات .

 

هه‌واڵی گرنگ