تا چەند گرنگی بە چاڵاكی جەستەیی دەدەین ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تا چەند گرنگی بە چاڵاكی جەستەیی دەدەین ؟؟

 

 

كاردیۆ گرنگییەكی بەرچاوی بۆ باشتركردنی تەندروستی هەیە بە راكردن یاخود پایسكیل ئەمانە چەند سوودێكی چاڵاكی جەستەییە.

1. بۆ تەندروستی دڵ و مولولەكانی خوێن گرنگە، كۆمەڵەی دڵی ئەمریكی و زۆربەری پزیشكان رێنمایی ئەو كەسانە دەكەن كە لە مەترسی تووشبوونن بە نەخۆشییەكانی دڵ وەرزشی كاردیۆ بكەن، چونكە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی دڵ و باشتر ناردنی خوێن بۆ بەشەكانی جەستە. 

2. كالۆرییەكی زۆر دەسوتێنێت و لە ئەنجامدا جەستەیەكی رێكت دەبێت. 

3. یارمەتی بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری جەستە دەدات بەوەی جۆرێكی ئەنتیبەدی زیاد دەكات بەناوی ئیمینیۆ گڵۆبڵین كە بەگشتی دەبێتە هۆی بەهێزكردنی بەرگری جەستە، بەتایبەت لەم كاتی پاندێمێكی كۆڕۆنایە دەبێت زیاتر گرنگی بە وەرزش بدەن.

4. دەبێتە هۆی باشتركردنی مەزاج، بەپێی توێژینەوەیەكی زانكۆی پەنسلڤینیا ئەو كەسانەی بۆ ماوەی (30) خولەك رادەكەن رێژەی خەمۆكیان بەراورد بە كەسانی دیكە كەمترەو مەزاجیان باشترە.

(دكتۆرە زێڕین كامەران – پزیشكی نەخۆشییەكانی دەم و ددان)

 

هه‌واڵی گرنگ