لهبهیاننامهیهكدا دهزگاى زانایان و زانسته شهرعییهكانى یهكگرتوو ڕایدهگهیهنێ: نابێت بهبیانوى ڤایرۆسى كۆرۆناوه ژیانی لههاوڵاتیان پهكبخرێت، پێویسته ژیان ئاسایی بكرێتهوه قهیرانی تر هاوپێچی كۆرۆنا نهكرێت
دهزگاى زانایان وزانسته شهرعییهكانى یهكگرتووى ئیسلامى كوردستان لهبهیاننامهیهكدا رایدهگهیهنێت: پێویستە هەموو موسوڵمانان بە گەرم و گوڕی و بەشێوەیەکی شایستە پێشوازی لە جەژنی قوربان بکەن و نوێژی جەژن و گەردن ئازادی و قوربانیکرن ببێتە پەیامی گەورەو دیار تا ئاماژەیەکی ڕوون بێت بە پابەند بوون بە ئیسلام و جەژنە پیروزەکانی.
دهقی بهیاننامهكه..
بسم الله الرحمن الرحیم
ذلك ومن يعظم شعائر الله فإنها من تقوي القلوب
جەماوەری کوردستان و خەڵکی ئیسلام پەرەروپابەند بە فەرمانی خواو پێغەمبەرەکەی ئێوەبوون نەبەردانە خۆڕاگربوون بەرانبەر هەموو مەینەتی و نەهامەتی و ئێش و ئازارەکان بەدرێژایی مێژوو. میللەتی ئێمە سەربەرزانەو پابەند بەئیسلام و عاشقانە لە مەیدانی خواپەرستی و کاری چاک وخێرخوازیدا نموونەی بەرزو باڵا تۆمار دەکات .
بەڵام مەخابن بەهۆی پەتای کۆرۆناوە دەرگای مزگەوتەکان داخران و ڕێگاکان بەستران ونەمان توانی نوێنەرمان لە مەناسیکی گەورەی حەجی ئەم ساڵ لەماڵی خوای گەورەو دەشتی عەرەفات ئامادەبێت. ئێمە لە دەزگای زانایان و زانستە شەرعییەکانی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستانەوە دەخوازین :
1- ژیان نابێت پەک بخرێت بە بیانووی پەتای کورۆناوەو پێویستە ژیان ئاسایی بکرێتەوەو قەیرانیترهاوپێچی کورۆنا نەکرێت تاوەک و میللەت زاڵ بێت بەسەر پەتاکەدا.
2- ێویستە بژێوی و موچەی خەڵکی خەمى یەكەمى دەسەڵاتداران بیت و ئەم جەژنە بەخۆشی و كامەرانى بگەرێتەوە.
3.- پێویستە هەموو موسوڵمانان بە گەرم و گوڕی و بەشێوەیەکی شایستە پێشوازی لە جەژنی قوربان بکەن و نوێژی جەژن و گەردن ئازادی و قوربانیکرن ببێتە پەیامی گەورەو دیار تا ئاما ژەیەکی ڕوون بێت بە پابەند بوون بە ئیسلام و جەژنە پیروزەکانی.
4- خۆپارێزی لە پەتای کرۆنابەپێی ڕێنمایی تەندروستی واجبیكى شەرعیە لەسەر هەموو لایەكمان، چونکە جەستەی تەندروست دەتوانێت خوا پەرستی و چاکەکاری تێرو تەواو ئەنجام بدات.
5-پێویستە لایەنی پەیوەندی دار بەجدی ودڵسۆزانە بچێتەوە بەبڕیاری چۆنیەتی مامەڵە کردنی تەرمی قوربانیانى دەستی کۆرۆنا .تایبەت بە ناشتن وگۆرستان و لایەنى زانستى پزیشكیەوە .
له كۆتاییدا داواكارین له خواى میهرهبان كوردستان و ههموو خهڵكى سهرزهوى له پهتاى كۆرۆنا بپاررێزێت و جهژنى قوربانى پیرۆز به خۆشی بهسهرماندا بێتهوهو وهرزى تێپهڕاندنى ناخۆشیهكان بێت .
دەزگای زانایان و زانستە شەرعییەکانی
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
٤/زی الحجە / ۱٤٤۱ ی کۆچی ۲٥/۷/ ۲۰۲۰ ی زاینی