وەزیری پلاندانانی هەرێم سەبارەت بە کەرتی کارەبا زانیاری ئاشكرا دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری پلاندانانی هەرێم سەبارەت بە کەرتی کارەبا زانیاری ئاشكرا دەكات

 

كوردیو 

 

مانگانە 81 ملیۆن دۆلار لە کەرتی کارەبادا و بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا خەرج دەکرێت، بەڵام ئەو پارەیەی کە لەکرێی کارەبا دەگەڕێتەوە ناگاتە 40 ملیۆن دۆلار.

دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێم سەبارەت بە کەرتی کارەبا لە میانەی بەشداریکردنی لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا ڕایگەیاند: "لە هەرێمی کوردستان %10ی کارەبا لەڕێگەی ئاوەوە بەرهەمدەهێنرێت و %90یشی لەڕێگەی کۆمپانیاکانەوە لە غاز بەرهەم دەهێنرێت."

وتیشی، مانگانە حکومەتی هەرێم 81 ملیۆن دۆلار لە بەرهەمهێنانی کارەبادا خەرج دەکات، بەڵام لە باشترین حاڵەتدا ئەو پارەیەی کە کۆکراوەتەوە مانگانە نەگەیشتووەتە 40 ملیۆن دۆلار.

وەزیری پلاندانانی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، پلانیان داناوە گرێبەست بکەن لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری کارەبا بۆ ئەوەی هەر خۆشیان کارەبا دابەش بکەن و پارەی کارەباش کۆبکەنەوە، بۆ ئەوەی ئەو گرفت نەمێنێت.

دارا ڕەشید جەختیشیکردەوە، بۆ هاوڵاتیان هیچ شتێک ناگۆڕێت و نرخی کارەبا هەروەک ئێستا دەبێت.

 

هه‌واڵی گرنگ