ئەندازیارێكی خۆراك لەسەر بەكار هێنانی كاغەزی ئەلەمنیۆم بۆ برژاندن خۆراك هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و ڕایدەگەیەنێت: لەكاتی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی ئەلەمنیۆمەكە بەشێكی دەتوێتەوەو ئەوەش دەبێتە مەترسی بۆ سەر تەندروستی بەكارهێنەرانی.
لەشكر حمید ئەندازیاری خۆراك بڵاویكردەوە: دیارە بەداخەوە لە زۆر شوێن دەبینین كاغەزی ئەلەمنیۆم بەكادێت بۆ برژاندنی خۆراك لەناو فڕن دا بە تایبەتی ماسی گۆشت و مریشك و تەماتە و پەتاتە كە ئەمەش زیان بە تەندروستی مان دەگەیەنێت ئەو ئەلەمنیۆمەی بەكاردێت كوالیتی نی یە و لەبەر گرانی ئەلەمنیۆم بەشی زۆری لە موادی نایلۆن تێكەڵ دەكرێت و بەناوی ئەلەمنیۆم دەفرۆشرێت.
ئەوەشی خستەڕوو: بەكارهێنانی كاغەزی ئەلەمنیۆم بۆ چێشت لێنان بە فراوانی بەكاردەهێنرێت شارەزایان هۆشداری دەدەن و داوا دەكەن دەسبەجێ بوەستن لە بەكارهێنانی كاغەزی ئەلەمنیۆم و دووپات لەوە دەكەنەوە كە زیانی زۆر گەورەیان بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد: توێژینەوەكان هێما بۆ ئەوە دەكەن كە كاغەزی ئەلەمنیۆم كاتێك خواردنەكانی پێ دەپێچرێ و دەخرێتە ناو فڕنەوە، لەگەڵ گەیشتنی بە پلەی گەرمی بەرز ئەلەمنیۆم دەست بە توانەوە دەكات و لەگەڵ خۆراكەكە تێكەڵ دەبێ و گەورەترین هەڕەشە لەسەر ژیانی مرۆڤ دروست دەكات.
ئەو ئەندازیارەی بواری خۆران ووتیشی: زۆربوونی ئەلەمنیۆم لە جەستە دەبێتە هۆی تووشبون بە نەخۆشی زەهایمەر و داخورانی ئێسك و بە خێرایی جەستەی مرۆڤ لەناو دەبات، گرفتی گەورە بۆ گورچیلە و مێشك و ڕژێنی دەرەقی و جگەر دروست دەكات و كۆئەندامی دەمار تێك دەدا.
هەروەها دەشڵێت: بەكارهێنانی كاغەزی ئەلەمنیۆم بۆ برژاندنی تەماتە و لیمۆ و پەتاتە و ڕووەكەكان زیانەكانی دوو هێندە مەترسیدارتر دەبن، بۆیە بەهەموو شێوەیەك پێویستە لە بەكارهێنانی كاغەزی ئەلەمنیۆم بۆ دروست كردنی خواردن دوور بكەونەوە.