بەبۆنەی جەژنی قوربان كازمی پەیامێكی بڵاوكردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەبۆنەی جەژنی قوربان كازمی پەیامێكی بڵاوكردەوە

 

 

بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز، سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا تیشكی خستۆتە سەر چەند باسێكی هەنووكەیی ئێستای وڵات.

(موستەفا كازمی) سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیامەكەی بەبۆنەی جەژن رایگەیاندووە، وڵات ڕووبەڕووی كۆمەڵێك قەیران بۆتەوە، باسیشی لەوەكردووە، وڵات دەبێت یاساو یەكسانی و دادپەروەری حوكمی بكات.

هەروەها كازمی لە پەیامەكەی رایگەیاندووە، ئەمساڵ وڵات چەندین قەیران بەرۆكی گرتووە، كە كەڵەكەبووی چەندین ساڵی رابردووە، بۆیە ئێستا بەوە هەیە بەهەموولایەك زاڵ ببین بەسەر ئەو نەهامەتی و قەیرانانە.

كازمی دەشڵێت،جگە لەیەكگرتن هیچ رێگەیەكی دیكەمان لەبەردەم نیە بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیران و ناخۆشییانە تا وڵات بەشێوەیەكی دادپەروەری و یەكسانی حكوم بكات.

 

 

هه‌واڵی گرنگ