ئەمانە جێبەجێبكە ڕۆژانە :-
1. ڕۆژانە نیو مڵاك چایە ڕەشكەو یەك مڵاك هەنگوینی ئەسڵی و (3) گڵاس ئاو بەیانی زوو.
2. (2 – 3) گڵاس شەربەتی میوەی سروشتی جۆراوجۆر ئامادە بكە لە ماڵەوە.
3. ڕۆژانە چەند جۆرە سەوزەیەك و زەڵاتە بخۆ.
4. ڕۆژانە (1 – 2) غەرغەرە بە یەكێك لەمانە بكەین (1) مڵاك چایە (قەرنەفل، زەنجەبیل، دارچین) لەناو (1) پیاڵە ئاوی گەرم كەساردبۆوە غەرغەرەی پێ بكەین.
5. بەپێی توانا ڕۆژانە (1 – 2) كاتژمێر وەرزش بكە هەناسەی قوڵ هەڵمژە بۆ ئەوەی سیەكانت ببێتەوە.
لەمانە دووربكەوە:-
1. خواردنە ناسروشتی و چەوری و قورس و سوركراوەكان.
2. جگەرەو نێرگەلەو خواردنەوە گازی و كهولییەكان.
3. ترس و دڵەڕاوكێ.
4. پابەندی ڕێنمایی تەندروستی و پاك و خاوێنی بە (خۆپارێزی لە دەرمان) باشترە.
(د. بەدر قادر سورچی – پسپۆر لە چارەسەری نەخۆشی بە گیادەرمان)