سەرۆکی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیارێک بۆ قەدەغە کردنی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک واژوو دەکەن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا لە کاتی گەڕانەوەیدا لە ویلایەتی فلۆریدا-وە بۆ واشنتۆن و لە ناو فڕۆکەدا له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌نوسیدا رایگەیاند، ماوەیەکی زۆرە بیر لە گرتنەبەری رێوشوێن دژی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک دەکاتەوە گەیشتنە ئەو بڕیارەی تیک تۆک لە ئەمریکا قەدەغە بکەن.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا ، لە ئێستادا دەسەڵاتی ئابووری دۆخی لە ناکاوی پێدراوە، بۆ قەدەغە کردنی تیک تۆک یان پەنا دەباتە بەر بەکارهێنانە ئەو دەسەڵاتە یاخود بڕیارنامەیەکی سەرۆکایەتی لەسەر واژوو دەکات.
هه‌روه‌ها دۆناڵد ترەمپ باسی له‌وه‌ش كرد کە ئەگەر هەیە رۆژی شەممە ئەم بڕیارە بکرێتە فەرمی.