"هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ته‌نها به‌ده‌نگی په‌رله‌مانتاران ده‌بێت"
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ته‌نها به‌ده‌نگی په‌رله‌مانتاران ده‌بێت"

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بە گوێرەی دەستور سەرۆک وەزیران بە راوێژ لەگەڵ سەرۆک کۆمار لەگەڵ یەک لەسەر سێی پەرلەمانتاران دەتوانن داواکارییەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و بانگەواز بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت بکەن، 
 
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە راگەیەنراوێکدا  كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست مالپه‌ری كوردیو كه‌وتوه‌ رایگەیاند، سەرۆک وەزیران  بە راوێژ لەگەڵ سەرۆک کۆمار و  یەک لەسەر سێی پەرلەمانتاران مافی پێشنیازی هەڵبژاردنی پێشوەختیان هەیە، بەڵام تەنها بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران داواکاریەکە دەبێت بە یاسا، ئەوەش تاکە رێگا دەستورییە بۆ رۆشیتن بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەخت.
 
ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ هه‌ینی 31 ی ته‌مموزی 2020 مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌په‌یامێكی ڤیدیۆییدا، رۆژی 6ی حوزەیرانی ساڵی 2021ی بۆ  ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دیاریكرد وئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ململانێی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌قامگیری عێراق ده‌كه‌ن  و ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیرده‌كه‌ن كه‌ خۆپیشانده‌ران به‌ئامانج ده‌گرن و روبه‌ڕوی یاسایان ده‌كه‌نه‌وه‌.
 
 
 

هه‌واڵی گرنگ