ژمارەی مردووانی كۆرۆنا لە (700) هەزار كەس نزیك دەبێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژمارەی مردووانی كۆرۆنا لە (700) هەزار كەس نزیك دەبێتەوە

 

ئاژانسێكی هەواڵی جیهانی بڵاوی دەكاتەوە، ژمارەی تووشبووان بەهۆی كۆرۆنا (18) ملیۆنی تێپەركردووە و (700) كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس رایگەیاند : " ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان بۆ (18,237,573) كەس بەرزبۆتەوە و لە (19) ملیۆن كەس نزیك دەبێتەوە".

ئاژانسەكە دەڵێت : " لەهەموو جیهان بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە (692,851) كەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەكەش لە (700) هەزار كەس نزیك دەبێتەوە".

وەك سەرچاوەكە باسی كردووە ، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ڤایرۆسەكە رزگاریان بووە گەیشتۆتە (692,851) كەس.

جێی باسە ئەمریكا پلەی یەكەمی تووشبووانی گرتووە بە (4,813,647) كەس ، مەكسیكیش پلەی یەكەمی ژمارەی گیان لەدەستدانی گرتووە بە تۆماركردنی (47,746) كەس.

 

هه‌واڵی گرنگ