له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌هه‌فته‌یه‌كدا هه‌ر له‌یه‌كـ له - ئیهود یعاری - ڕۆژنامه‌نووس وشیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی ئیسرائیلی و پسپۆڕ له‌پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، هه‌روه‌ها – ڕۆبێرت وورس - ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌مریكی وسه‌رۆكی پێشووی نوسینگه‌ی نیۆیۆركـ تایمزی ئه‌مریكی له‌به‌یرو‌تی پایته‌ختی لوبنان ، ئه‌م دوو كه‌سایه‌تیه ڕۆژنامه‌نووسه‌ی بیانی هه‌ر به‌جێا له‌وه‌ڵاتی خۆیانه‌وه ، له‌دوو ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌نووسیدا تیشكیان خستۆته‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی وئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وحكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق ، ئه‌وان به‌دوورودرێژی وبه‌ڕووونی و نزیكـ به‌ئاماری ورد وداتای به‌ژماره‌و به‌روارو ناو‌و ناونیشانی ته‌واوه‌وه ، باسیان له‌گه‌نده‌ڵی وبه‌هه‌ده‌ردانی ملیاره‌ها دۆلاریان كردوه كه له‌سامان وداهاتی عێراق وكوردستانه‌وه به‌تاڵان براوه ، به‌جۆرێكـ وه‌سفی به‌رپرسانی هه‌ردوولایان كردوه جگه له‌دزو مافیا و تاڵانچی ، هیچ ئیعتیبار‌و پێگه‌یه‌كی تری پێ نه‌به‌خشیون !
ئه‌وه‌ی له‌به‌ڕاپۆرته‌كه‌ی ئیهود یعاری هاتووه كه زیاتر ڕووی له‌حكومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی باڵای پارتی ویه‌كێتی بووه ، ئه‌وه ڕوون كردۆته‌وه كه‌به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی پارتی ویه‌كێتی وبه‌درێژایی حكومه‌ت وده‌سه‌ڵاتداری چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوویان له‌هه‌ردوو ده‌ڤه‌ری – زه‌رد و سه‌وز – شكستیانهێناوه‌و نمونه‌و ئەزموونێكی شكستخواردویان له‌دەوڵەتداری وبه‌ڕێوه‌بردنی وه‌ڵاتدا نمایشكردوه ، هه‌روه‌ها ناساندنی سەرکردەکانی کورد بەخۆخۆرو گەندەڵ وبازرگانی بۆ هه‌ردوو بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی !
هه‌رچی تایبه‌ته به‌ڕاپۆرته‌كه‌ی - ڕۆبێرت وۆرس –ی ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌مریكی به‌گشتی و بێ جێاوازی قسه‌ی له‌سه‌ر به‌رپرسانی هه‌رێم وعێراق كردوه ، ئه‌و ده‌ڵی به‌هۆی گه‌نده‌ڵی به‌لێشاوی به‌رپرسه باڵاكانی حزب وحكومه‌ت سه‌دان ملیار دۆلار ڕه‌وانه‌ی بانقه‌كانی ده‌ره‌وه كراوه ، هه‌روه‌ها له‌ڕیگای كۆمپانیا دیار‌و نادیاره‌كانی حزب وگروپ وتاقمه ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی هه‌رێم وعێراق توانراوه پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی بۆ چه‌ند كه‌س و حزب و گروپێكی دیاریكراو ساغبێته‌وه ! له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا به‌جۆرێكـ باس له‌دزی و گه‌نده‌ڵی سیستماتیكـ ده‌كات حكومه‌ت وده‌سه‌ڵاتداران به‌ده‌سه‌ڵاتی دزه‌كان ناوزه‌د ده‌كات !
بۆ ئه‌وه‌ی بچینه‌وه سه‌ر ناونیشانی بابه‌ته‌كه‌و بگه‌ینه‌وه به‌وه‌ڵامێكـ تیایدا ، به‌كورتی ئه‌وه‌ی له‌دوو توێی هه‌ردوو ڕاپۆرته‌كه‌تدا هاتووه ، ئه‌وه‌یه كه هاوپه‌یمانه‌كانی عێراق وحكومه‌تی هه‌رێم تا سه‌ر ئێسقان نیگه‌ران و بێزارن له شێوازی ئیداره‌دان و ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسه حزبی وحكومیه‌كانی عێراق به‌كوردستانیشه‌وه ، ئه‌وان ده‌خوازن له‌ڕیگه‌ی ئه‌م نووسین و ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌نووسیه‌وه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی وهاوپه‌یمان و دۆسته‌كانی عێراق و كوردستان هان بده‌ن چیتر پشتگیری و هاوكاری ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ردوولا نه‌كه‌ن ، به‌ڵكو هه‌نگاوی عه‌مه‌لی وجیددی بنرێت به‌ئاراسته‌ی گۆڕانكاری وگه‌ڕان به‌دوای جێگره‌وه‌ی ئه‌و مافیا وگه‌نده‌ڵانه‌ی كه‌به‌ناوی ده‌سه‌ڵاته‌وه جگه له‌كاولكاری وهه‌ره‌سهێنان به‌وه‌ڵات هیچی دیكه‌یان له‌به‌رنامه‌دا نیه !
دیوه‌كه‌ی تری ڕاپۆرته‌كان هانی بڕیار به‌ده‌ستانی هاوپه‌یمانان و ڕۆژئاواییه‌كان ئه‌دات ، به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه پشتگیری سه‌رۆكـ وه‌زیرانی ئێستای عێراق – موسته‌فا كازمی – بكه‌ن ، لێ نه‌گه‌ڕین چه‌ته‌و گه‌نده‌ڵكارانی حزب وحكومه‌ت وگروپه چه‌كداره‌كانی ناو حكومه‌ت ، ڕێگری بكه‌ن له به‌رنامه چاكسازی وهه‌نگاوه‌كانی - كازمی – كه‌ماوه‌یه‌كه ده‌ستیپێكردوه‌و ئه‌خوازێ عێراق له‌چنگی گروپ وڕێكخراو وكۆمپانیا‌كانی حزب ده‌ربێنی ، عێراق له‌ده‌وڵه‌تێكی پاشاگه‌ردانی حزب وگروپ ، بكاته ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن دام وده‌زگای نیشتیمانی ، تیایدا هه‌مووان له‌به‌رانبه‌ر یاسادا یه‌كسان وبه‌رپرسیش بن !
دیوێكی تری ڕاپۆرته‌كه‌ی شیكه‌ره‌وه سیاسیه‌كه‌ی ئیسرائیل كه‌تایبه‌ته به ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتی ، ئاگادارکردنەوە وهاندانی حکومەتی داهاتووی عێراقه کەئێستای کورد هیچی لەڕابردوو ناچێ ، چونکە پشتگیری دەرەوەیان لەدەستداوە ، لەناوخۆدا ناکۆکن ، لەڕووی ئیدارەدان وبەڕێوەبردنی دەوڵەتداری شکستیانهێناوە ، قەیرانی دارایی وبێ پارەیی له‌هه‌رێمدا په‌ره‌یسه‌ندوه ، به‌خه‌ستی له‌گه‌نده‌ڵیدا تێوه‌گڵاون ، هه‌ر بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه ئتر ڕایانگرن و بیانخه‌نه به‌رده‌م به‌رپرسێارێتی و لێ په‌رسینه‌وه !
لێره‌وه ده‌نووسین ئه‌گه‌ر ناوه‌ڕۆكی ئه‌م دوو ڕاپۆرته‌كه وه‌كـ خۆی بگاته ناوه‌ندی بڕیاڕ و لێكۆڵینه‌وه‌ی جیددی له‌سه‌ر بكرێت ، هه‌روه‌ها بۆ ڕیكلام وبانگه‌شه‌ی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵبژاردن و بۆ مه‌رامێكی سیاسی وسازشی زیاتری ئابوری وبازرگانی به‌رپرسان نه‌بێ ، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه له‌داهاتوویه‌كی نزیكـ یان دوور ئه‌ستێره‌ی گه‌ش وخه‌ونی به‌شێكـ له‌سه‌ركرده‌كانی عێراق به‌كوردستانیشه‌وه ڕووی له‌كزی و ئاوابوونی ده‌چێت ! به‌مانایه‌كی تر حكومه‌تی داهاتووی عێراق به‌راورد به‌ڕابردوو زیاتر به‌ره‌و حكومه‌تێكی سه‌رتاسه‌ری سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن ده‌ستوورو یاسا ده‌ڕوات بۆ هه‌موو عێراقیه‌كان بێ جیاكاری !