ئێران لەنێو هەرێمی كوردستان بارەگایەكی حزبی بۆردومان دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئێران لەنێو هەرێمی كوردستان بارەگایەكی حزبی بۆردومان دەكات

 

ئەمرۆ دووشەممە تۆپخانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لەنێو هەرێمی كوردستان بارەگایەكی حیزبی بۆردومان دەكات.

ماڵپەری شەفەق نیوز بڵاوی كردەوە ، ئەمرۆ دووشەممە لەئەنجامی تۆپبارانكردنێكدا بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێران كە حزبێكی كوردی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانە بۆردومان كراوە.

مالپەرەكە كە پشتی بە شایەتحاڵەكان بەستووە ، لە ناحیەی سمێلان لە باكووری پارێزگای هەولێر ئێران بۆردومانی بارەگایەكی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێران كردووە.

دەشڵێت ، بەشێك لە شایەتحاڵەكان وتوویانە بۆردومانەكە لەرێگای تۆپخانەكان بووە ، بەشێكیش دەلێن ، بە فرۆكەی بێ فرۆكەوان بووە ، تا ئێستاش زانیاری لەبارەی زیانەكان ئاشكرا نەكراوە.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ