دكتۆرخالس ئەحمەد: كۆڕۆنا لەهەولێرلەلووتكەی بڵاوبونەوەی خۆیدایە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دكتۆرخالس ئەحمەد: كۆڕۆنا لەهەولێرلەلووتكەی بڵاوبونەوەی خۆیدایە

بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت،بەداخەوە لەئێستادا لەهەولێر ،كۆڕۆنا لە لووتكەی بڵاوبونەوەی خۆیدایە ،ڕۆژانە ۲۰۰ حاڵەت دەستنیشاندەكرێت .


دكتۆرخالس ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت، بەداخەوە لەئێستادا لەهەولێر ،كۆڕۆنا لە لووتكەی بڵاوبونەوەی خۆیدایە ،ڕۆژانە ۲۰۰ حاڵەت دەستنیشاندەكرێت و ۹ ئەوەندەی تریش تووش دەبن ، واتە ڕۆژانە نزیكەی ۲۰۰۰ كەس تووش دەبن ،چەند ڕۆژێكی تری دەوێت تاوەكو دادەبەزێت و كەمدەبێتەوە .


راشیگەیاندوە"زۆر ئاگاداری خۆتان بن . سەلامەترین شوێن ماڵەوەیە،ئەو ماوە دوور بن لە هەموو كەسێك جگە لەئەندامانی ماڵەوە ودووری ۲ مەتر بپارێزە لەگەڵ هەر كەسێكی تر لە دەرەوە وماسك بەكار بهێنن وزوو زوو دەستان بشۆن ئەگەر هەستت بەناساغی كرد لەماڵەوە خۆت كەرەنتین بكە"

بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشداوە"مەچۆ لای كەس و كەس نەیەتە لات بۆ چەند ڕۆژێك و زۆر بەی هەرە زۆری حاڵەتەكان بەسوكی تێدەپەڕن ئەگەر پشووبدەن و لەماڵەوە بمێننەوە وجوڵان و گەڕان و هاتوچۆ لەسەرەتادا ، نەخۆشیەكە قورستر دەكات وپشوودانی ناو جێگا ،زوو تێیدەپەڕێنێت وئەگەر بەتەمەنی یان نەخۆشی درێژخایەنت هەیە ، یاخود تایەكەت زۆر قورسە و بە پاراسیتۆڵ دانابەزێت یان هەناسەت تەنگە یاخود كۆكەكەت زۆرە و ڕێگەنادات پشوو بدەی لەوحاڵەتانە سەردانی نەخۆشخانە بكە بۆ پشكنین و چارەسەر "


لەكۆتایدا دكتۆر خالص ئەحمەد راشیگەیاندوە"هەمووان هاوكاری یەك بكەین زوو ئەو پەتایە تێدەپەڕێنین ،جگە لەپابەندبوون بەڕێنمایی و هاوكاری یەكتر هیچ ڕێگەچارەیەكی ترمان نی یە ، خودا پشت و پەنای هەمووان بێت ."

هه‌واڵی گرنگ