گەرمیان...دوو برا لە ئاودا خنكان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گەرمیان...دوو برا لە ئاودا خنكان


ئەمڕۆ دوو شەمە 3-8-2020 لەگوندێكی سەربە قەزای كەلار دوو منداڵ كەبرای یەكتری بوون بەهۆی مەلەكردن لە پرۆژەیەكی ئاودا خنكاون.

مقدەم، علی جەمال قدووری لێپسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە رایگەیاندوە"نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەمە لەگوندی (بنكە) سەربەناحییەی (خان )وە تەرمی دوو منداڵ كەبرای یەكترن بەناوەكانی ( ڕێبین یاسین محمد ) لەدایكبووی 2014 و (هارون یاسین محمد ) لەدایكبووی 2003 هێنرانە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار كەبەهۆی خنكان لەئاو گیانیان لەدەستدابوو"


علی جەمال قدووری ئاماژەی بەوەشداوە"بەوتەی كەسوكاری كەدانیشتووی گوندی بنكەن بەمەبەستی مەلەكردن چونەتەسەر مەشروعی ئاو كە نزیكە لەگوندەكەی خۆیانەوە،یەكێك لەمنداڵەكان كەوتۆتە ئاوەكەوە لەكاتێكدا براكەی ویستوویەتی ڕزگاری بكات ئەویش ژێرئاو كەوتوەو خنكاوە "


راشیگەیاندوە"لەئێستادا تەرمەكان دۆزراونەتەوەو بەمەبەستی تۆێكاری ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كەلاركراون"

 

هه‌واڵی گرنگ