وەزارەتی تەندروستی عێراقی رایدەگەینێت ، هەواڵی نەمانی غازی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەكان دوورە لەراستییەوە.
سەیف ئەلبەدر ، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراق رایگەیاند : " كات هێشتا زووە بۆ ئەوەی هەڵكشان و داكشانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەدوای جەژن بزانین ، چونكە ڤایرۆسەكە لەنێوان (2) تا (14) رۆژ بەدیار دەكەوێت".
ئەوەیشی وت ، با چاوەرێ بكەین بزانین قەدەغەی گشتی هاتوچۆ لە عێراق لە رۆژانی جەژن گرنگی هەبووە یان نا ، بۆ ئەمەش پێویستیمان بە كات هەیە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراقی رایگەیاند ، هیچ گرفتێكی كەمی ئۆكسجینمان نییە ، بگرە دەتوانین مامەڵەی دروست لەگەڵ نەخۆش بكەین ، سوپاس بۆ خوا رێژەی چاكبوونەوە زۆر بەرزە و گەیشتۆتە (72%)".