هەولێر...كەسێك دەستگیردەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەولێر...كەسێك دەستگیردەكرێت


پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت كەسێكیان دەستگیركردوە كە هەستاوە بە دزینی ئۆتۆمبێلێك و تۆمەتبارەكەش دانی نا بە تاوانەكەیدا .


لە ڕاگەیەنراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە پۆلیسی هەولێر رایگەیاندوە" تۆمەتبارێكیان بە ناوی (م.ص.ع) دەستگیر كردوە كە هەڵسابوو بە دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (ئۆپڵ ڤیكترا)، دوای ئەنجامدانی تاوانەكەی، ڕەنگی ئۆتۆمبێلەكەی گۆڕیبوو"


پۆلیسی هەولێر ڕاشیگەیاندوە" دواتر پۆلیس توانی تۆمەتباری ناوبراو لە ماوەی كەمتر لە (٤٨) كاتژمێردا دەستگیر بكات و ئۆتۆمبێلەكە و ئەو ئامێرەش كە ڕەنگی ئۆتۆمبێلەكەی پێ گۆڕیبوو، دەستیان بەسەردا گیرا"


لە ڕاگەیەنراوەكەی پۆلیسی هەولێردا ئەوەش هاتووە" تۆمەتبار دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادان بەند كراوە و دراوەتە دادگا."

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ