ژوری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگای ھەولێر ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژوری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگای ھەولێر ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

کوردیو

ژوری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگای ھەولێر لە  ڕاگەیەندراوێک دا کە دانەیەک بو کردیو ھاتووە کردنەوەی ژمارەیەک شوێن راگەیاند. 

 

دەقیڕاگەیندراوەکەی ژوری ئوپەراسیونەکانی پارێزگای ھەولێر:

ڕاگەیندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر

سەبارەت بە نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، لەبەر دۆخی تەندروستی و پێداویستی خەڵک، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بەکردنەوەیان، بەو مەرجانەی خوارەوە:-

یەکەم/ کردنەوەی نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیه‌کان ئارەزوومەندانەیە.

دووەم/ لە هۆڵی چاوەڕوانی نابێت لە چوار نەخۆش زیاتری لێبێت و نێوانی هەر یەکەکیان لە دوومەتر کەمتربێت.

سێیەم/ پزیشک دەبێت دەستکێشی لەدەستبێ و ماسک ببەستێ.

چوارەم/ نەخۆش نابێت لە یەک هاوەڵ زیاتری لەگەڵ بێ و دەبێت هەردوکیان ماسکیان بەستابێ.

پێنجەم/ ڕۆژانە نۆرینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیەکان تەعقیم بکرێت.

شەشەم/ ڕۆژانە نابێت له ١٥ نەخوش زیاتر ببینرێت.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر

2020.8.4

هه‌واڵی گرنگ