وەزارەتی پەروەردە لەسەر دواخستنی تاقیكردنەوەكان، ڕوونكردنەوە دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی پەروەردە لەسەر دواخستنی تاقیكردنەوەكان، ڕوونكردنەوە دەدات



وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دواخستنی تاقیكردنەوەكان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت: هەر قوتابی و خوێندكارێك توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێت، دەتوانێت لە كاتێكی دیكە تاقیكردنەوەكە ئەنجام بدات.

دەقی راگەیاندراوەكە:

١.تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان لە ٤ی بنەڕەتی هەتا ١١ی ئامادەیی، قۆناغەناكۆتاكانی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی لە وادەی خۆی ڕۆژی یەكشەممە ٩ی ٨ی ٢٠٢٠ بە پەیڕەكردنی سەرجەم رێكارە تەندروستییە پێویستەكان ئەنجامدەدرێن. لە هەمانكاتدا دەسەڵات دەدرێتە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارەكان بۆ بەڕێوەبردن و كۆتاییهێنان بە تاقیكردنەوەكان بە ڕەچاوكردنی ڕەوشی تەندروستی لە هەر پارێزگایەك.

٢.هەر قوتابی و خوێندكارێكی قۆناغەناكۆتاكان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت، بە مەرجێك بە راپۆرتی پزیشكی پشتراست كرابێتەوە، بەو هۆیەوە نەتوانێت بەشداری تاقیكردنەوەكان بكات، دەسەڵات دەدرێتە بەڕێوەبەرانی قوتابخانەكان كە لە كاتێكی گونجاودا و بەر لە دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن تاقیكردنەوە بۆ ئەو قوتابی و خوێندكارە توشبووانە ئەنجامبدەنەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ